سێ کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەست دا

:: AM:10:47:17/06/2024 ‌
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەست دا و ئەو جەژنەیان لە بنەماڵە و خزم و کەس تاڵ کرد.

کرێکارێکان بە ناوی عیزەدین ئەمینپوور خەڵکی خۆیە و یەکێکی تریان بە ناوی سەیاد بابالووی خەڵکی کۆتۆڵە کە لە کاتی هەڵکەندنی بیر بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیان سپارد و سێیەمیشیان بە ناوی سەید مەنسوور عەلەوی، خەڵکی ورمێ بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەو دوو کرێکارەی بە هۆی گازگرتوویی خنکاون خەریکی لێدانی بیری ئاو بوون و وا دیارە بەیەکەوە چوونەتە نێو بیر و بەهۆی تەوژمی زۆری گازەکە خنکاون.

کرێکاران لە ئێران لە ژیانێکی سەختدا دەژین و تەنانەت لە رۆژانی عەرەفە و جەژنیش ناچارن بۆ دابینکردنی بژێوی خێزان کار بکەن.




وشە - سلێمان تاشان