حكوومه‌تی كه‌نه‌دا به فه‌رمی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به تیرۆریست ناساند و داوای له هاووڵاتییانی كرد ئێران جێبهێڵن.
جاستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دوای بڕیاره‌كه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نووسی ''له‌مه‌ودوا سوپای پاسداران له ناو لیستی تیرۆردایه.''
هاوكات دۆمینیل لوبلان وه‌زیری ئاسایشی گشتیی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌یان رازی بوو به‌وه‌ی سوپای پاسداران به تیرۆریست بناسێنێت. ئه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به پاڵپشتیكردن له تیرۆریزم، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌وڵدان بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و دنیا تۆمه‌تبار كرد.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، لوبلان به رۆژنامه‌نووسانی گوت، كه‌نه‌دا له هه‌موو ئامرازێكی خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه تیرۆریستییه‌كانی سوپای پاسداران سوود وه‌رده‌گرێت. ئه‌و ئاماژه‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران به تیرۆریست بناسێنن، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریان له به‌رده‌ستدا بووه.
ده‌مێك بوو په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌كرد سوپای پاسداران به تیرۆریست بناسێنێت
پێویسته بگوترێ ده‌مێك بوو په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌كرد سوپای پاسداران به تیرۆریست بناسێنێت، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز حكوومه‌ت رای نه‌ده‌گه‌یاند.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌نه‌دا، بۆ رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكراینی له ساڵی 2020 له‌لایه‌ن سوپای پاسداران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بووه هۆی مردنی 176 هاووڵاتی و زۆربه‌یان كه‌نه‌دی بوون.