مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان، ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته دڵی خه‌ڵك و دانیشتووانی لبنان، په‌یتاپه‌یتا روو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌یرووت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات جێبهێڵن و خۆیان له ئاگری جه‌نگێكی نه‌خوازراو بپارێزن.
ماوه‌ی دوو رۆژه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌یرووت جمه‌ی دێت له‌و خه‌ڵكه‌ی ڤیزه‌یان بڕیوه و ده‌خوازن هه‌رچی زووه وڵات جێبهێڵن.
به‌گوێره‌ی ''
گوویا'' ته‌نیا له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا، سه‌رووی 250 هه‌زار هاووڵاتیی لبنان وڵاتیان جێهێشتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به سه‌تان هه‌زار كه‌سی تر روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به سه‌تان هه‌زار كه‌سی تر روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لبنان چوونه‌ته ده‌ره‌وه روویان له وڵاتانی توركیا، به‌شی توركنشینی قوبرس و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور كردووه.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی جیهانی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی چۆڵكردنی لبنان و جمه‌ی خه‌ڵكی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ڕه‌فیق حه‌ریری، ئاماژه‌یان دا شه‌ڕی حزبوڵا و ئیسرائیل له نزیكترین كاته‌كانیدا ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل پلانی هێرشكردنه سه‌ر حزبوڵای په‌سند كرد.
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حزبوڵای لبنان چه‌ندان مووشه‌كی ئاراسته‌ی باكوری ئیسرائیل كردووه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار خێزانی ئیسرائیلی ئاواره بوون، وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی ئیسرائیلیش له دیوی لبنان، ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار خێزانی لبنانی به‌دواوه بووه.