ئەیووب عەلی و دڵنیا ڕەزازی پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕن

:: AM:09:59:24/06/2024 ‌
ئەیووب عەلی رای گەیاند لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لە هۆڵەندا، ئاهەنگێك لەگەڵ هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی دەگێڕن.

هونەرمەند ئەیووب عەلی لەبارەی كاری نوێوە گوتی، وەك كوردێك لە مانگی داهاتوو بەشداریی فێستیڤاڵێكی سویسرا دەكەم، ئەمەش یەكێك دەبێـت لە چالاكییە باشەكانم.

 ئەیووب عەلی گوتیشی، بەنیازم لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی كوردستان و دەرەوەی كوردستان دوێت بكەم و حەزم لەو جۆرە كارانەیە، هەست دەكەم كارێكی هونەریی جوان دەبێت.

ئەیووب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارەدێی سەنگاو خوێندووە، دواتر چووەتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواو كردووە. لە ساڵی 1993 دەچێتە زانكۆ، ئەیووب لە زانكۆی سەڵاحەدین بڕواننامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاری میكانیك بەدەست هێناوە، لە قۆناغی زانكۆدا چالاكییەكانی لە بواری موزیك و گۆرانی دەست پێ كردووە.



 



وشە - سۆران عەزیز