سیڤه‌ر ستار خاتوونه ئه‌كته‌ری بواری شانۆ كه به‌شداریی چه‌ندان شانۆگه‌ریی كردووه، له ساڵی 2003 له دایك بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هاتووه‌ته ناو بواری هونه‌ری شانۆ، یه‌كێك له شانۆگه‌رییه‌كانی به‌ناوی "شه‌وێك له پایز" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌جه‌ف خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچی به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ركووك توانی خه‌ڵاتی باشترین گرووپ به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و له دیمانه‌ی ''وشه''دا وێڕای باسكردنی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی ژیانی كه‌سی، پێداگریی له‌وه ده‌كات حه‌ز به ده‌قه كوردییه‌كانی شانۆ ده‌كات نه‌ك جیهانییه‌كان.
ده‌نگێكی خۆشت هه‌یه، پلانت هه‌یه له داهاتوودا ببیت به گۆرانیبێژ؟
ده‌مه‌وێ وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر ده‌ربكه‌وم و حه‌ز ده‌كه‌م له فیلم و شانۆ و دراما بمێنمه‌وه، ره‌نگه ده‌نگم و گۆرانییه‌كانم له فیلم و دراماكان به‌كار بێنم، به‌ڵام هیچ پلانێكم نییه ببم به گۆرانیبێژ.
تۆ له زۆر بواردا كارت كردووه، به‌ڵام بۆچی زیاتر وه‌ك ئه‌كته‌ری شانۆ ناسرایت؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر بوارم تاقی كردووه، هه‌ستم كرد شانۆ زیاتر ده‌توانێت ئاسووده‌م بكات، بۆیه شانۆم هه‌ڵبژارد.
تۆ له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ده‌خوێنیت له به‌شی ده‌رهێنه‌ری، حه‌ز ده‌كه‌یت زیاتر وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كار بكه‌یت یان وه‌ك ئه‌كته‌رێك؟
بۆیه چوومه‌ته به‌شی ده‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنا بم له بواری ده‌رهێنان، هه‌رچه‌نده كاری ده‌رهێنانم كردووه، به‌ڵام زیاتر نواندن بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری ده‌رهێنان قورسه، ده‌مه‌وێت جارێ كاتی بده‌مێ، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه كاری نواندنم راگرتووه و ده‌مه‌وێت زیاتر قووڵ ببمه‌وه، كارێك بكه‌م جیاواز بێت، ئه‌و كات بینه‌ر ده‌توانێت بڕیار بدات له كاری ده‌رهێنان سه‌ركه‌وتووترم یان نواندن.
چ سوودێكت له دڵسافیی خۆت وه‌رگرتووه؟
سوودی ئه‌وه‌م لێ وه‌گرتووه كه شه‌وان سه‌ر ده‌خه‌مه سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م، به ئاسووده‌یی ده‌خه‌وم. دڵی كه‌س ئازار ناده‌م و له كاتی خۆیدا لێبورده‌ییم هه‌یه، به‌ڵام متمانه و به‌ڵێنم كه‌م ده‌كه‌مه‌وه.
ده‌ته‌وێ چ كارێكی جیاواز بكه‌یت كه ئێسته هیچ ئه‌كته‌رێكی شانۆ نه‌یكردووه؟
ده‌مه‌وێ زیاتر ده‌قه كوردییه‌كان هه‌ڵبژێرم، چونكه ئه‌وان زیاتر كار له‌سه‌ر ده‌قه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت له یه‌ك كاتدا هه‌م ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس بم، ده‌توانم له یه‌ك كاتدا ئه‌و چه‌ند كاره بكه‌م و بتوانم هونه‌ره‌كه‌م ئاشنای وڵاتانی تر بكه‌م .
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی دۆست ده‌یكات دوژمن نایكات
له پۆستێكدا ده‌ڵێیت ئه‌وه‌ی دۆست پێت ده‌كات دوژمن پێت ناكات، كێ به دوژمنی خۆت ده‌زانی؟
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی دۆست ده‌یكات دوژمن نایكات، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت په‌نجه‌ت بۆ درێژ بكات و له دوای شكستت ده‌گه‌ڕێت، دۆست و كه‌سی خۆته، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردنه‌كه له‌گه‌ڵت داده‌نیشن، جگه له دایك و باوك و خوشك و برا، نابێت پشت به هیچ كه‌سێكی تر ببه‌ستی، من لێره‌وه كه‌س به دوژمنی خۆم نازانم، به‌ڵام ركابه‌رم زۆره .
له‌وه ده‌چێت به‌هۆی كاری هونه‌ری زۆر شتت له ده‌ست دابێت؟
به‌شێكی ژیانم به‌هۆی هونه‌ره‌وه له ده‌ست داوه، هونه‌ر له كوردستان عه‌یبه‌ی زۆر بۆ په‌یدا ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به وریایی كاری هونه‌ری بكه‌یت، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هێشتا زۆری ماوه تێبگات له هونه‌ر به‌تایبه‌ت شانۆ .
ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه دواوه، دووباره هونه‌ر هه‌ڵده‌بژێریته‌وه؟
به‌ڵێ بێگومان به شانازییه‌وه هونه‌ر حه‌زێكی گه‌وره‌ی منه، خۆزگه زووتر به هونه‌ر ئاشنا بوومایه.
كاری زۆر سه‌ركێشانه ده‌كه‌یت بۆ نموونه ئه‌سپسواری و ماتۆڕسوار‌ی، هه‌ست ناكه‌یت كوڕانه ده‌رده‌كه‌ویت نه‌ك كچانه؟
(به پێكه‌نینه‌وه) به‌ڵێ زۆر كه‌س پێم ده‌ڵێن كوڕانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه له كۆتاییدا مر‌ۆڤم، بۆ من گرنگ نییه چ ره‌گه‌زێكم، چونكه دواجار وه‌ك مرۆڤێك بڕیار ده‌ده‌م و قسه ده‌كه‌م و كار ده‌كه‌م.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق