به پێچه‌وانه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فڕه‌نسا كه راستڕه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتن، له گه‌ڕی دووه‌مدا چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێنا و پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆریان به راستڕه‌وه‌كان كرد.
له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا راستڕه‌وه‌كان یه‌كه‌م، چه‌په‌كان دووه‌م و میانڕه‌وه‌كان به رێبه‌رایه‌تیی ئیمانوێل ماكرۆن سێیه‌م بوون، له گه‌ڕی دووه‌مدا چه‌په‌كان یه‌كه‌م، میانڕه‌وه‌كان دووه‌م و راستڕه‌وه‌كان بۆ ریزبه‌ندیی سێیه‌م دابه‌زین و راستڕه‌وه‌كانی فڕه‌نسایان تووشی شۆك كرد.
له 577 كورسیی په‌رله‌مانی فڕه‌نسا، چاره‌نووسی 558 كورسی یه‌كلا كرانه‌وه و هاوپه‌یمانیی چه‌پ كه به به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ ناسراوه 177 كورسی ، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ماكرۆن 157 كورسی و پارتی راستڕه‌وی توندئاژۆ 141 كورسیی مسۆگه‌ر كرد.
هیچ كام له‌و سێ هاوپه‌یمانێتییه نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ره‌های كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و رووداوه‌كه‌ی دوێنێ پێچه‌وانه‌ی پێشبینیییه‌كان بوو كه پێیان وابوو، راستڕه‌وه‌كان له گه‌ڕی دووه‌میشدا یه‌كه‌م ده‌بن.
ژاك لۆك مه‌لانشۆن له رێبه‌رانی هاوپه‌یمانیی چه‌پ، له یه‌كه‌م وتاریدا دوای سه‌ركه‌وتن ئاماژه‌ی به راستڕه‌وه‌كان كرد و گوتی، خه‌ڵكی فڕه‌نسا خراپترینه‌كه‌یان لابرد.
ئه‌و هێرشی كرده سه‌ر حكوومه‌تی ماكرۆن و داوایشی له سه‌رۆك وه‌زیران كرد واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت، ئه‌و پێداگریی له‌وه كرد كه به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ پێویسته حكوومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
مارین لۆپێن كه خۆی ئاماده كردبوو حكوومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرێ، ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنێكی تری په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی چاوه‌ڕوانی بكات
داواكارییه‌كه خێرا له‌لایه‌ن گابریل ئیتێل سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا وه‌ڵام درایه‌وه و رای گه‌یاند، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆمار كردووه و تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوپه‌یمانیی چه‌پ له پارته‌كانی سه‌وز، كۆمۆنیست، سۆسیال دیموكرات و پارتێكی تر پێكهاتووه.
گرنگترین ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌بوو كه رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان بریتی بوو له 67%، ئه‌مه‌ش به به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداری له‌م سه‌ده‌یه‌ی فڕه‌نسا هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، مارین لۆپێن كه خۆی ئاماده كردبوو حكوومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرێ، ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنێكی تری په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی چاوه‌ڕوانی بكات و جارێكی تر چانسی خۆی تاقی بكاته‌وه.
ده‌گوترێ 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هاوپه‌یمانیی چه‌په‌كان رێگرییان له سه‌ركه‌وتنی راستڕه‌وه‌كان كردووه. یه‌كێك له رێكاره‌كان ئه‌وه‌بوو له چه‌په‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و پاڵێوراوانه‌ی بۆ گه‌ڕی دووه‌م سه‌ركه‌وتبوون له خۆكاندیدكردن كشانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێ بۆ سه‌ركه‌وتنی چه‌په‌كانی تر هه‌موار بكه‌ن.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا چاره‌نووسی 70 كورسی یه‌كلا كرابووه‌وه و سه‌رووی نیوه‌ی كورسییه‌كان كه‌وته ده‌ستی راستڕه‌وه‌كان، نیوه‌كه‌ی تریش به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا دابه‌ش بوون، بۆیه وا بیر ده‌كرایه‌وه راستڕه‌وه‌كان له گه‌ڕی دووه‌میشدا سه‌رده‌كه‌ون.