سزای له‌سێداره‌دانی گه‌نجێكی كورد به ناوی موجته‌با كه‌ره‌می خه‌ڵكی هه‌رسین له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شیراز جێبه‌جێ كرا.
موجته‌با كه‌ره‌می ته‌مه‌نی 28 ساڵه و ده‌گوترێ به‌هۆی تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان گیرابوو، دواتر له‌لایه‌ن دادگا حوكمی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیرا و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
تا داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌م به‌ندكراوه له میدیا حكوومه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت میدیاكانی نزیك له دادوه‌ریی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له ئێران رۆژ نییه كه‌سێك له سێداره نه‌درێت
له ئێران رۆژ نییه كه‌سێك له سێداره نه‌درێت و تۆمه‌تی زۆربه‌ی له سێداره‌دراوان، پێوه‌ندیداره به تاوانی كوشتن و ماده هۆشبه‌ره‌كان، له‌و ناوه‌دا ساڵانه ده‌یان كه‌سیش به‌هۆی بۆچوونی جیاوازی سیاسی له سێداره ده‌درێن. جگه له‌مه تاوانبارێكی كورد و تاوانبارێكی فارس سزاكه‌یان جیاوازه. ئه‌گه‌ر تاوانبار فارس بێت، ئه‌وا به ئاسانی له سێداره نادرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد بوو ده‌ستی دادوه‌ره‌كان له سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان سووكتره.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه رێژه‌ی له سێداره‌دان تێیدا به‌رزه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواوه بووه، سه‌ره‌ڕای داواكاریی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ كۆتاهێنان به سزای له سێداره‌دان، ئه‌و سزایه له ئێران ساڵ به ساڵ زیاتر جێبه‌جێ ده‌كرێت.