سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی نوێی توركیا لە هەولێر دەكات

:: PM:01:16:10/07/2024 ‌
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی نوێی توركیا لە هەولێر كرد، سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی توركیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و دووپاتی لەوە كردەوە، وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پێوەندیی لە بوارە جۆراوجۆرەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی تەمووز، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە ئێرمان تۆپچو كونسوڵی نوێی توركیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی نوێی توركیا لە هەولێر سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی توركیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند، دووپاتی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پێوەندیی لە بوار جۆراوجۆرەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئاڵۆگۆڕ كرا و كونسوڵی توركیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و كاریگەر وەسف كرد.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای باسكردنی هۆكارەكانی سەردانی هەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا، ئەوەشی دووپات كردەوە كە لێكتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین ڕێیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی توركیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە، تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.



وشە - رامیار جەواد