په‌كه‌كه له‌سه‌ر كاره گێره‌شێوێنه‌كانی به‌رده‌وامه و خه‌ریكه هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته مه‌یدانی جه‌نگ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاكی هه‌رێم.
ئازاد ئه‌كره‌م ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی په‌كه‌كه هه‌یه هیچ سوودێكی بۆ كورد و كوردستان نه‌بووه، بۆیه ده‌بێت له كوردستان نه‌مێنێت، په‌كه‌كه هیچ خزمه‌تێكی به كورد نه‌كردووه و ته‌نیا خه‌ریكی دروستكردنی كێشه و گرفته، له‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و به پێی یاسا كاره‌كانی ده‌كات، بۆیه بوونی هه‌ر هێزێكی چه‌كداری له ناوچه‌كه نایاساییه و له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانیه‌تی، په‌كه‌كه‌ش هیچ مۆڵه‌تێكی نییه و ته‌نیا له هه‌رێم بارگرانییه و كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و ئاڵۆزی ده‌كاته‌وه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێران ده‌بن و چۆڵ ده‌بن، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌كوژرێت و هه‌رێمی كوردستانیشیان كردووه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕی خۆیان و دۆخێكی زۆر خراپیان دروست كردووه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له مه‌ترسیدان و ژیانیان نه‌ماوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌سعه‌د ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه دۆخێكی خراپی بۆ لایه‌نی ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، هه‌میشه بیانووی داوه به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ژیت كه كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، خه‌ریكه هه‌رێم ده‌كاته مه‌یدانی جه‌نگ و كاره تێكده‌ره‌كانی، ئه‌مه‌ی ده‌یكات نه له كورد ده‌وه‌شێته‌وه نه له كوردا بوونی هه‌یه، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌رێم به ده‌ردی رۆژئاوای كوردستان به‌رێت، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆیه‌تی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و حزبه‌كان و هاووڵاتییان مافیان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه هه‌یه نه‌ك په‌كه‌كه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، په‌كه‌كه هیچ مافێكی به‌سه‌ر كوردستانه‌وه نییه و ئه‌و ته‌نیا گرووپێكی چه‌كداری مه‌ترسیداره و له‌هه‌ر شوێنێك بێت بارگرانییه بۆ كورد، كه خه‌ریكه كوردستان ده‌كاته مه‌یدانی جه‌نگ، وا باشتره باره‌گه‌كانی بپێچێته‌وه و له كوردستان بڕواته ده‌ره‌وه، بۆیه پێی خۆش بێت یان نا، ده‌بێت په‌كه‌كه ئه‌وه بزانێ كه شوێنی ئه‌و هه‌رێم نییه، به‌ڵكو ئه‌و گرووپێكی سه‌رلێشێواوه كه 40 ساڵه نه‌یتوانیوه بچووكترین خزمه‌ت به باكوری كوردستان بكات.
ته‌حسین محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی گوت، په‌كه‌كه كوردایه‌تی ناكات، به‌ڵكو پیلان جێبه‌جێ ده‌كات و بۆی داده‌ڕێژرێت و ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكات و ئه‌نجامی بدات، ئه‌گه‌رنا حزبه‌كانی هه‌رێم خه‌باتیان كرد و به‌ئامانج گه‌یشتن، كه‌چی په‌كه‌كه له دروستبوونیه‌وه تا ئێسته به قسه‌ی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، چی‌یان سه‌وز كردووه جگه له كوشتنی خه‌ڵكی خۆیان و ناردنیان بۆ شه‌ڕ به كڵاشینكۆفێكه‌وه، هاوكات به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ئاسمانی كوردستان بووه‌ته مه‌یدانی درۆن و بۆردمانكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕدا بێت.
ئه‌و گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان شوێنی هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت نییه، بۆیه هه‌ر گرووپێك چه‌كدار بێ و به‌ناوی خه‌بات بێته هه‌رێم كار و چالاكی خۆی بكات، نایاساییه، هه‌رێم چه‌ندان ساڵ له‌شه‌ڕدا بوو تا به‌وه‌ی ئێسته گه‌یشت، له‌وكاته‌ی خه‌ڵكی كوردستان زۆرترین نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری و ماڵوێرانییان بینیوه.
وشه/ تایبه‌ت