ئاژانسی "بلۆمبرێگ" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بلاوی كردووه‌ته‌وه، ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكایی، بۆ پاڵپشتی له دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه كه پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاژانسی "بلۆمبرێگ" كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ماسك زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه، ئاشكرای كردووه كه ماسك بۆ پاڵپشتی له تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژارنه‌كه، پاره‌یه‌كی زۆری بۆ كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌مه‌ریكا بی. ئه‌ی. سی" خه‌رج كردووه، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه سیاسییه و پاڵپشتی له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئاژانسه‌كه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ماسك بۆ كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئاماژه‌ی داوه كه پاره‌یه‌كی زۆره و ره‌نگه له داهاتوودا بڕه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
ئاژانسه‌كه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه زیاتر ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌مه‌ریكا بی. ئه‌ی. سی" له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی سیاسی پێكدێت كه له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه هه‌رچی پاره بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن خه‌رج بكرێت، ئه‌وانیش بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێسته ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا هه‌ن، ئاشكرا نه‌كراون و بڕیاره له 15ی ته‌مووز "واته دوو سبه‌ی" لیسته‌كه ئاشكرا بكرێت.
ئاماژه درا كه له مانگی ئاداری رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپ چاوی به ئیلۆن ماسك و چه‌ند ملیاردێرێكی ئه‌مه‌ریكایی كه‌وت كه له هه‌ڵبژاردندا پاڵپشتیی ده‌كه‌ن.
بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا به فه‌رمی له‌لایه‌ن حزبی كۆماریخوازانه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان بكرێت. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره له پێنجی تشرینی داهاتوو له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه بچێت و تێیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بێته هه‌ڵبژاردن.