به‌یانیی ئه‌مڕۆ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له كه‌لار رووی دا، كه تێیدا ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیان كرایه ئامانج، به‌ڵام كرده‌كه جگه له زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو: به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی جووتیاران له كه‌لار، له‌وكاته‌ی كه ئه‌كره‌م ساڵح ویستوویه‌تی بچێته باره‌گای حزبه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه رووی دا، شۆفێری ئه‌كره‌م ساڵح له كاتی جووڵاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه لاندكرۆزه‌ر بووه، هه‌ستی به شتێكی نامۆ كردووه، دوای نیو سه‌عات له كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و له‌و كاته‌ی ئه‌كره‌م ساڵح ویستوویه‌تی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دانیشێ، ته‌قیوه‌ته‌وه.
دوای رووداوه‌كه ئه‌كره‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بووه و ئامانجیش له‌و كرده‌یه‌دا ئه‌و بووه.
ئه‌و به ڕوونی گوتی، لایه‌نێك یان گرووپێكی چه‌كدار له پشتی ئه‌و كرده‌یه‌وه‌ن و داوای كرد هێزه ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه به خێرایی ده‌ستی پشت ئه‌و كرده‌یه ئاشكرا بكه‌ن.
كێ له كه‌لار ده‌توانی ته‌قینه‌وه بكات؟
سنووری گه‌رمیان فراوانه و كه‌لار یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ڵكی جۆراوجۆری تێدا نیشته‌جێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ناڕوون و نائاساییه، كرده‌كه به‌رانبه‌ر كه‌سێكی حزبی كراوه كه به‌رپرسی لقی 22ی پارتییه له گه‌رمیان.
له ماوه‌ی رابردوودا "وشه" چه‌ندان جار زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه په‌كه‌كه له‌و سنووره، به ته‌واوی رێكخستن و چالاكی جۆراوجۆریان هه‌یه و ئه‌و گرووپه‌یش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ره‌وشی ته‌ناهیی كوردستان تێكبده‌ن و به‌رده‌وام پارتی به ئامانج ده‌گرن.
باڵاده‌ستیی په‌كه‌كه له‌و سنووره، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كرده‌یه‌كیان بوێت، ده‌توانن له‌و سنووره بیكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی رێگریی لێ بكه‌ن.
به بڕوای شاره‌زایان، ئه‌گه‌ر كرده‌كه له‌لایه‌ن گرووپێكی په‌كه‌كه‌وه نه‌كرابێت، ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی، چونكه له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌و حزبه‌یشه‌وه، پێشتر كرده‌ی له‌و جۆره كراوه، وه‌ك شه‌هیدكردنی هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ناو هه‌ولێر.
هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ده‌زگایه‌كی ته‌ناهیی لایه‌نێكی دیاریكراو یان گرووپێكی چه‌كداری وه‌ك په‌كه‌كه، بتوانن كرده‌یه‌كی له‌مجۆره له كه‌لار ئه‌نجام بده‌ن.
دوای زیاتر له شه‌ش سه‌عات، هێشتا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه نییه و به وشه‌یه‌كیش باسیان نه‌كردووه، به‌ڵكو له ڕێی چه‌ند میدیایه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێ په‌رده‌پۆشی بكه‌ن و وه‌ك رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه باسی ده‌كه‌ن.
گەرمیان بەهۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ناوچەیەكی سەقامگیر و ئارامە، بۆیە هەر كردەیەكی لەو جۆرە دەزگا تەناهییەكانی یەكێتی وەك باڵادەستی سنوورەكە لێی بەرپرسن.