ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی له ساڵی 2016 دۆناڵد تره‌مپی به هیتله‌ر به‌راورد كرد و ته‌نانه‌ت به تره‌مپی گوت گه‌مژه، بووه جێگری دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا. دۆناڵد تره‌مپ دوای دوو رۆژ له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ری، به فه‌رمی سیناتۆر جێی دی ڤانسی به جێگری خۆی ناساند.
ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ له جۆ بایدن بباته‌وه، ئه‌وا جێی دی ڤانس ده‌بێته گه‌نجترین جێگری سه‌رۆك كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا دانرابێت، چونكه ئه‌و ته‌مه‌نی 39 ساڵه.
نووسینی كتێب
جێی دی ڤانس له دووی ئابی ساڵی 1984 له میدڵ تاونی ویلایه‌تی ئۆهایۆ له دایك بوو، ئه‌و كتێبێكی له ساڵی 2016دا چاپ كرد كه له ساڵی 2020 فیلمێكی سینه‌ماییشی لێ به‌رهه‌م هێنرا.
ڤانس له كتێبه‌كه‌یدا باس له ژیانی هه‌ژاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانیان به‌رجه‌سته ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات دۆناڵد تره‌مپ له ناو سپیپێسته هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆشه‌ویست بكات.
كتێبه‌كه بووه پڕفرۆش‌ترین كتێبی نیویۆرك تایمز
كتێبه‌كه بووه پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی نیویۆرك تایمز و له ساڵی 2016 ژماره‌یه‌كی زۆری لێ فرۆشرا و سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌مه‌ریكی بۆ لای تره‌مپ راكێشا.
ئه‌و باسی ژیانی منداڵیی خۆیشی كردووه و ده‌ڵێ، لێوان‌لێو بووه له هه‌ژاری و ئازار و مه‌ینه‌ت، دایك و باوكی زوو له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ داپیره‌ی ژیاوه.
له شه‌ڕی عێراق سه‌رباز بووه
دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات، ده‌چێته ناو هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكا و له جه‌نگی رووخانی عێراق رۆڵ ده‌بینێت.
ئه‌و له زانكۆی بیل، مافی ته‌واو كردووه و هه‌ر له زانكۆ له‌گه‌ڵ ئوشا ئاشنا ده‌بێت كه ژنێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه و ده‌یخوازێت.
ڤانس هێنده له مێژ نییه هاتووه‌ته ناو سیاسه‌ت و هه‌موو دوو ساڵه بووه‌ته سیناتۆر، ئه‌و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ره و له ساڵی 2022 به پاڵپشتیی تره‌مپ، توانی ببێته نوێنه‌ری ئۆهایۆ له ئه‌نجوومه‌نی پیران و شكست به تیم رایان سیناتۆری دیموكراتخواز بێنێت و له سه‌ره‌تای ساڵی 2023ه‌وه بچێته ئه‌نجوومه‌نی پیران.
ره‌خنه‌گری ناسراوی تره‌مپ
ڤانس له ساڵی 2016 یه‌كێك له ره‌خنه‌گره ناسراوه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بوو، له میانه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن تره‌مپی به گه‌مژه ناو بردبوو و ته‌نانه‌ت پێی گوتبوو هیتله‌ری ئه‌مه‌ریكایه.
دواتر ورده ورده له تره‌مپ نزیك كه‌وته‌وه و له ساڵی 2020 هێرشی لایه‌نگرانی تره‌مپ بۆ سه‌ر كۆنگرێسی به شتێكی بچووك ناو بردبوو.
هیچ كه‌سێك هێنده‌ی تره‌مپ په‌رده‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵنه‌ماڵیوه
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، ساڵی 2022 جارێكیان تره‌مپ له‌باره‌ی ڤانس قسه‌ی كرد و گوتی، ''ده‌زانم زۆر شتی خراپی به من گوتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من هه‌ر به‌و پێوه‌ره ره‌فتارم بكرایه، ئه‌وا پاڵپشتیم له هیچ ئه‌مه‌ریكییه‌كی تر نه‌ده‌كرد.'' له به‌رانبه‌ردا ڤانسیش تره‌مپی به باشترین سه‌رۆك ناو برد و گوتی، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی تره‌مپ په‌رده‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵنه‌ماڵیوه.
ئێسته ڤانس بووه‌ته لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی تره‌مپ و ته‌نانه‌ت دوای ته‌قه‌كردن له تره‌مپ، دیموكراته‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ڵوێسته‌كانیان هانده‌ر بووه ئه‌و جۆره رووداوه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و گوتی، كاتێك بایدن ده‌ڵێت تره‌مپ فاشیسته و ده‌بێ پێشی بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌م جۆره رووداوانه‌ش بكرێت.
هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی ئیسرائیل، ئێران و ئۆكراینا
سیناتۆر ڤانس ئیسرائیل به مۆدێرنترین و زیندووترین وڵاتی دنیا ناو ده‌بات و به‌رگریی له درێژه‌دان به جه‌نگ له‌لایه‌ن ئیسرائیل ده‌كات، دژی ئه‌و گوشارانه‌یه كه بایدن ده‌یخاته سه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ بوه‌ستێنێت.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه، بووه‌ته هۆی زیاتربوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراق
سیناتۆر ڤانس كه له كاتی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق، سه‌رباز بووه و گوتی، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی جه‌نگی عێراق و هۆكاری هێرشه‌كه پێیان گوترابوو، هه‌مووی درۆ ده‌رچوون و پێشی وایه ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه، بووه‌ته هۆی زیاتربوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه.
ئه‌و هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌یه كه دژی یارمه‌تیدانی ئۆكراینایه و پێی وایه نابێت ئه‌و سه‌رمایه زۆره به ئۆكراینا بدرێت، تا درێژه به جه‌نگ بدات و ئه‌و هه‌نگاوانه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادا نین.