بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی كارمەندێكی كۆماندۆی بافڵ تاڵەبانی بە كوژراوی دۆزرایەوە، تا ئێستە هۆكاری كوشتنەكەی نادیارە.
ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" درەنگانی شەوی رابردوو كارمەندێكی هیزی كۆماندۆی بافڵ بەناوی رێباز ئەحمەد كوژراوە.
ئەوەیش زانراوە، تەرمی ئەو كارمەندە لە چەمی دێوانەی نزیك دەربەندیخان دۆزراوەتەوە، تا ئێستە دەزگا تەناهییەكانی سنوورەكە و هێزی كۆماندۆ هیچ روونكردنەوەیەكیان لەسەر كوژرانی ئەو كەسە نەداوە.
دۆزینەوەی تەرمی ئەو كەسە لە كاتێكدایە شەوی رابردووش لە سلێمانی تەقە كرا، هەرزەكارێكی 16 ساڵان كوژرا و تا ئێستە بكوژەكە نەدۆزراوەتەوە.
دۆخی سلێمانی بەهۆی بوونی هێزی جۆراوجۆر لەلایەن یەكێتی و دەرچوونیان لە كۆنترۆڵ خراپە، ئەوەیش وایكردووە هاووڵاتییان نیگەران بن و لە ژیانی خۆیان دڵنیا نەبن.