له ژێر چاودێریی نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ده‌زگای ته‌ندروستیی گشتیی كوردستان به بڕی 15 ملیۆن دینار، ده‌رمان و پێویستی ته‌ندروستیی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئاكرێ ته‌رخان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ته‌مووز، د. محه‌مه‌د میرزا سه‌رۆكی ده‌زگاكه، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ژێر چاودێریی نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و به ئاماده‌بوونی د. محه‌مه‌د حوسێن جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مان، به هاوئاهه‌نگی كۆمپانیای سماد الاجیاد، شاڕێز، الحكما و بڕێكی زۆری ده‌رمانی جۆراوجۆر به بڕی 15 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئاكرێ ته‌رخان كرا.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێویستیی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك سوپاسی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌رمانی كرد كه پاڵپشتی له‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌رمان و پێویستی دابین ده‌كه‌ن.