مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی توندیان له‌سه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیان بڵاو كرده‌وه كه دوێنی له هه‌وڵه‌كه‌دا رزگاری بوو.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایان گه‌یاندووه، به‌داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌م 15ی ته‌مووز، هه‌ڤاڵ "ئه‌كره‌م ساَلح" به‌رپرسی لقی 22ی پارتی له كاتی ڕۆیشتنی بۆ ئه‌ركی فه‌رمی ڕۆژانه‌ی خۆی له كه‌لار، ده‌كرێته ئامانج و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ته‌قێندرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه.
" ئێمه له‌كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه ده‌كه‌ین كه هه‌ڤاڵانی پارتیمان كراونه‌ته ئامانج، داوامان له داوده‌زگاكانی سنووره‌كه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌و كرده‌وه نا مرۆڤانه و تیرۆرستیه بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی بۆ پارتیمان و ڕای گشتی و خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن" مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وایان نووسیوه.
هه‌روه‌ها دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و جۆره كاره تێكده‌رانه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به ئامانجگرتنی هه‌ڤاڵان و كادیرانی پارتی له لایه‌ن هه‌ر لایه‌ن و گرووپێكه‌وه بێت قبوڵكراو نییه و ڕێگا ناده‌ین تێكده‌ران به مه‌رامه‌كانیان بگه‌ن، بۆیه له پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه بدۆزنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.