سریلانكا سه‌رووی 250 ملیۆن دۆلار به ئێران قه‌رزداره، چونكه پێشتر نه‌وتی لێی كڕیوه و نه‌یتوانیوه پاره‌ی ئه‌و نه‌وته بدات. رێسا و یاسا داراییه‌كان و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێران رێگر بووه له‌وه‌ی سریلانكا پاره‌كه بدات، به‌ڵام رێكارێكی تر دۆزراوه‌ته‌وه.
سریلانكا بڕیاری داوه له بری ئه‌و قه‌رزه، چا بداته ئێران و به به‌های 55 ملیۆن دۆلار چای بۆ ئێران ناردووه و قه‌رزه‌كه‌ی تریش هه‌ر به پێدانی چا یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
خۆیان دۆلاریان نییه و ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی زۆر كه‌می كردووه
سریلانكا گوتوویه‌تی به‌ده‌ر له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر كه‌رتی بانكی بۆ پێدانی دۆلار به ئێران سه‌پێنراون، خۆیان دۆلاریان نییه و ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی زۆر كه‌می كردووه كه یه‌كێك بووه له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی دراوی بیانی له‌و وڵاته.
له پێنج مانگدا سریلانكا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كیلۆگرام چای بۆ ئێران ناردووه، له كاتێكدا ساڵی رابردوو له هه‌مان ماوه‌دا ته‌نیا ملیۆنێك كیلۆگرام چا بۆ ئێران نێرابوو.
پێدانی چا له به‌رانبه‌ر كڕینی نه‌وت له ساڵی 2021ه‌وه له نێوان سریلانكا و ئێران واژوو كراوه، به‌ڵام مامه‌ڵه بازرگانییه‌كه له كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.