بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی سێكسیی پەرلەمانتارێكی جەهەپە هەرای لێ كەوتەوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت ڤیدیۆكە لە رێی ژیریی دەستكردەوە دروست كراوە.
ماوەی دوو رۆژە ڤیدیۆیەكی پەرلەمانتارێكی جەهەپە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توركیا دەستاودەست دەكات، بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە هەرایەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لەمبارەیەوە مستەفا ساریگول پەرلەمانتاری ئەرزینگانی جەهەپە، لە هەژماری خۆی لە ئێكس رای گەیاند، ڤیدیۆكە مۆنتاجە، ئامانج لێی لەكەداركردنی ناوبانگ و ناوزڕاندنی خۆی و خێزانەكەیەتی.
كێشەی ڤیدیۆكە هەر ئەوە نییە كە پەرلەمانتارێك سێكس دەكات، بەڵكو كێشەكەی ئەوەیە پەرلەمانتارێك لەگەڵ پیاوێك كە پاسەوانی خۆیەتی سێكس دەكات.
لەسەر ئەم بابەتە دادگا بڕیاری سانسۆركردنی گرتە ڤیدیۆییەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سزادانی هەر كەسێك كە ڤیدیۆكە بڵاو دەكاتەوە دا، هاوكات داواكاری گشتیی لە ئیستانبوڵ هاتە سەر هێڵ و داوای سزای قورس بۆ ئەو كەسانە دەكات ڤیدیۆكەیان بڵاو كردووەتەوە و پێداگری لەوە دەكات، دەبێ سەرچاوەی ئەم كارە ئاشكرا بكرێت.
لە كۆتاییدا بە راگەیەنراوێكی هۆبەی نیشتمانی، ئاوێكیان كرد بە ئاگری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، هۆبەی نیشتمانیی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان رای گەیاند، ئەو كەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتووە، مستەفا ساریگول نییە و كەسێكی ترە. باس لەوەش كراوە، ڤیدیۆكە نوێ نییە و كۆنە. هەروەها بە ژیریی دەستكرد مۆنتاج كراوە.