شیراز جه‌لال خانمه ئه‌كته‌ری شانۆ و دراما كه تا ئێسته به‌شداریی چه‌ندان فیلم و دراما و شانۆی كردووه، له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا باسی ژیان خۆی و حه‌زه‌كانی ده‌كات. ئه‌و له كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی رازییه و پێی وایه نابێت ژیانی كه‌سیی خێزانی تێكه‌ڵاوی ژیانی هونه‌ری بكرێت.
به‌رده‌وام ئه‌و خانمانه‌ی له كلیپ به‌شداری ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سێكی بێ وه‌فا ده‌رده‌كه‌ون، تۆش به‌شداری كلیپی گۆرانیت كردووه؟
من به‌شداری كلیپێكم نه‌كردووه كه تێكستی باسی بێ وه‌فایی و خیانه‌ت بكات، بۆیه ناتوانم زوو ورده‌كاری له‌سه‌ر بده‌م وه‌ك به‌شداری له كلیپه‌كاندا پێشنیاری زۆرم بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده تازه‌كان و له كۆنه‌كانیش، به‌ڵام هیچ كات ئاماده نه‌بووم به‌شداریی هیچ كلیپێك بكه‌م.
به‌شداریی فیلم و دراما و شانۆت كردووه، به‌ڵام هه‌ست ناكه‌یت له شانۆ ترسێكت هه‌یه؟
به‌ڵێ وایه چونكه له شانۆدا راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی بینه‌ر ده‌بیته‌وه، به‌ڵام دراما پێچه‌وانه‌ی شانۆیه رووبه‌ڕووی كامێرا ده‌بیته‌وه.
ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه به‌شداریی كام كارت ناكه‌یته‌وه كه به‌شداریت تێدا كردووه؟
له هیچ كارێكی هونه‌ری په‌شیمان نیم.
حه‌ز به چ رۆڵێك ده‌كه‌یت؟
به‌گشتی كێشه‌م نییه له رۆڵبینین، ته‌نیا ئه‌و رۆڵانه نه‌بێت كه له‌گه‌ل داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه نا‌گونجێن.
بۆچی زۆربه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانت به ره‌شپۆشی ده‌بینرێیت، شتێك له ناخت هه‌یه كه شاردووه‌ته‌وه؟
هیچ هۆكارێك نییه بۆ پۆشینی ره‌نگی ره‌ش، له منداڵییه‌وه عاشقی ره‌نگی ره‌شم و زۆربه‌ی جله‌كانیشم ره‌شن.
له پۆسته‌كانت واده‌رده‌كه‌ویت كه‌سێكی سته‌ملێكراو بیت، ئه‌وه‌یان راسته؟
له‌م رۆژگاره‌ی ئێسته‌دا باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێك هه‌بێت و سته‌می لێ نه‌كرابێت، دڵشكاندنیش له‌وكاته‌دا روو ده‌دات كه كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كان هاوڕێ نزیكه‌كانت ناپاكیت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
بۆچی له رۆژی له دایكبوونی كوڕه‌كه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شدار نییه، چونكه ئێسته باوه له ناو هونه‌رمه‌ندان له‌هه‌ر شوێنێكی تایبه‌ت و بۆنه‌كان ده‌ربكه‌ون بێ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌رناكه‌ون؟
من ژیانی تایبه‌تیم تێكه‌ڵی سۆشیال میدیا ناكه‌م و به پێویستی نازانم.
ئه‌مساڵ و ساڵانی رابردوو زۆرمان له هونه‌رمه‌ندان بینی له هاوسه‌ره‌كانیان جیا بوونه‌وه، هۆكار چییه هونه‌رمه‌ندان له ژیانی هاوسه‌ری سه‌ركه‌وتوو نابن؟
به‌رای من هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رنه‌كه‌وتنی ژیانی هونه‌رمه‌ندان بگره ژیانی كه‌سانی تریش، بۆ تێكه‌ڵاوكردنی ژیانی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ سۆشیال میدیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ست به‌و بۆشاییه ده‌كه‌ن كه وه‌ك پێویست درامای كوردی نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێ له‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئێسته و داهاتوو په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان بكرێن؟
له‌چاو ئه‌و كه‌می و كورتی و داهاته كه‌مه‌ی بۆ هونه‌ری كوردی خه‌رج ده‌كرێت، به‌رهه‌می زۆر جوان و چالاكمان هه‌یه.
مردن یان پیری له كامه‌یان ده‌ترسیت؟
هه‌موو ته‌مه‌نێك جوانی و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له پیری ناترسم و مردنیش ترسی ناوێت چونكه نازانیت كه‌ی ده‌مریت.
كام درامات زۆر به‌لاوه جوانه كه حه‌زت ده‌كرد تۆ به‌شداریت تێدا بكردایه؟
درامای "ماڵه‌كه‌ی مه‌عرووف" جوان بوو و حه‌زم ده‌كرد به‌شداریم تێدا بكردایه، به‌ڵام دوو ئه‌كته‌ری ئافره‌تی تێدا بوو.
ئه‌و ره‌خنه و گله‌ییانه چین كه له كاری هونه‌ری رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه؟
وه‌ك ره‌خنه و گله‌یی ته‌نیا له كاتی وێنه‌گرتندا ده‌رهێنه‌ر به ده‌نگه نزمه‌كه‌م تووڕه ده‌بوو .
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئافره‌ت كه له‌گه‌ل خۆیدا بكات چییه؟
پشگوێخستنی خۆی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه.
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق