بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی، 22 هەلی دامەزراندنی نوێی راگەیاند، هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا هەیە دەتوانێ فۆرم پڕ بكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردەوە، قایمقامییەتی دووكان، ۲۲ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دووكان، بەپێی چەند مەرجێك كە لە فۆرمەكەدا ئاماژەی پێ كراوە.
ئەم هەلی دامەزراندنە تەنیا بۆ هاووڵاتییانی ناوەندی دووكان و هەردوو شارەدێی سوورداش و خەلەكان و گوندنشینانی سنوورەكانیانە.
پڕكردنەوەی فۆرم بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بەهیچ جۆرێك بە دەست سیڤی وەرناگیرێت.
دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە (28/7/2024) دەبێت.