بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، پێش ملیارێك و 500 ملیۆن ساڵ، ژیانێكی ئاڵۆز لەسەر زەویدا هەبووە، ئەمەش دوورترین مەودایە كە تا ئێستە زانایان پێشبینییان كردبێت.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ژیانی زیندوەوەر پێش 635 ملیۆن ساڵ دەستی پێ كردووە، بەهۆی ئەوەی لەو كاتەوە فۆسفۆر پەیدا بووە، پاشان چاخی ئیدیاكاری دێت كە تا 541 ملیۆن ساڵ پێش ئێستەی خایاندووە، دواتر جۆرە ژیانێكی تر دروست بووە كە بوونەوەری لینج بوون و زیاتر فۆسفۆریان تێدا بووە و لە ئاودا بوون.
وەك لەم توێژینەوەیەدا هاتووە كە گۆڤاری "Precambrian Research" بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەری ژیانێكی زۆر ئاڵۆزتر بەڵام زیندەوەرنەبوون هەیە كە بۆ دوو ملیار و 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.
زانایانی زانكۆی كاردیف مەزەندەی ئەوە دەكەن، پێكهاتەیەكی نافۆسفۆری هەبووبێت كە درێژییەكەی 2.5 كیلۆمەتر بووە و لە فرانسفیل دۆزیویانەتەوە، بەڵام پێیان وایە پێش ئەوەی گەشە بكەن، لەناو چووبن.
ئەم توێژینەوە نوێیە، هەمان توێژینەوەكانی پێشوو پشتڕاست دەكاتەوە كە سەرەتای زیندەوەران لە زەویدا بۆ جۆرە كرمێكی لینج دەگەڕێتەوە، پێش ئەوەی جۆری تری جیاوازی لێ دروست ببێت و بە هەزاران ساڵ گۆڕانكاری تا زیندەوەری ئەم سەردەمەی لێ پێك هاتووە.