ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بازیان له‌لایه‌ن هێزێكی كۆماندۆوه رفێنراوه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه بێسه‌ڕوشوێنه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس له شه‌وی رابردووه‌وه رفێنراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بازیان له چه‌ند رۆژی رابردوودا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی سنووره‌كه‌دا هه‌بووه له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی، دواتر له‌لایه‌ن كۆماندۆوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و سوور بووه له‌سه‌ر كاره ئیدارییه‌كانی، تا دواجار به‌دیاریكراوی نزیكه‌ی 18 سه‌عات ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له‌لایه‌ن كۆماندۆوه رفێنراوه.
داوده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه هیچ لێدوانێكی فه‌رمییان له‌وباره‌یه‌وه نییه، ته‌نیا ئیسماعیل ئه‌حمه‌د قایمقامی بازیان، زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس نه‌هاتووه‌ته ده‌وام و نازانین له كوێیه، له به‌یانییه‌وه سۆراخی ده‌كه‌ین و تا ئێسته هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو كۆماندۆی یه‌كێتی كه بافل تاڵه‌بانی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستخۆشیی لێ كردن، چه‌ندان كه‌تنیان كردووه، دیارترینیان كوشتنی ئاری چایچی بوو له سلێمانی كه كاردانه‌وه‌ی توندی لێ كه‌وته‌وه.