هەورەبرووسكەكەی ئەمڕۆ بە مام و برازایەكییەوە دا

:: PM:04:52:20/09/2024 ‌

ئەمڕۆ بە تەواوی پاییز لە باشووری كوردستان دەركەوت و باران لە زۆربەی دەڤەرەكانی كوردستان بە ڕێژەی جیاواز باری. لە هەندێ شوێن بووە هەورەبرووسكە و لێزمەباران، وەك ئەوەی حاجی ئۆمەران كە مام و خوارزایەكی پێكەوە گرت.

ئەمڕۆ هەینی، 20ی ئەیلوول، ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە "کوردستان24"ی ڕاگەیاند، سەعات 11ی پێشوەڕۆی ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی نێوبان لە سنووری گوندی ناوەندەی سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران، برووسکە لە دارێکی داوە کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە ژێر دارەکە بوون و بەهۆیەوە جەستەیان بەشێوەی جیاواز سووتاوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: یەکێکیان ناوی محەمەد حەسەنە و تەمەنی 24 ساڵە و پۆلیسی هاتوچۆیە، بەهۆیە بروسکەکەوە پشتی و دەست و قاچی سووتاون و زەبرێکیش بەر سەرکەوتووە. برازاکەشی کچێکی تەمەن 14 ساڵانە بە ناوی ڕۆژان عەبدوڵلا حەسەن ئەویش هەردوو قاچی سووتاون، دوای چارەسەری سەرەتایی لەسەر بڕیاری پزیشکی ئێشگر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراون.



وشە - عەبدوڵا عومەر