بۆ ماوەی دوو مانگ، دوو مانگ بە ئاسمانەوە دەبێت

:: PM:06:06:26/09/2024 ‌

لە شەوی 29ی ئەیلوولەوە، واتە دوای چەند شەوێكی تر مانگێكی تر شوێن ئەم مانگە دەكەوێت و بۆ ماوەی نزیكی دوو مانگ شەوانە لە ئاسامانەوە دیار دەبێت.

تۆڕی "سكای نیوز"ی بریتانی بڵاوی كردەوە، هەسارۆكەیەك كە لە كۆگردێكی ئاسمانیی كۆمەڵەی خۆر پێك دێت و بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە، تەواو نزیكی مانگ دەبێت و شێوەكەشی لە مانگ دەچێت بە بچووكی و بۆ ماوەیەك لەژێر كاریگەریی هێزی ڕاكێشانی زەویدا دەبێت.

دانیێل براون، مامۆستای فەلەكناسی لە زانكۆی نۆتینگهام دەڵێت، مانگی 2024 PT5 قەبارەی بچووكە، هەر تەنێكی تر لە كۆمەڵەی خۆردا ببینێت، بە دەوریدا دەسووڕێتەوە و ئەم جارە بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە، ئەمەش بۆ ماوەیەكی كاتییە و تەنیا 57 ڕۆژی پێ دەچێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای ئەم گەڕەی، ساڵی 2055 جارێكی تر دێتەوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر