پزیشكێكی میسری كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌یمانگه‌ی دڵی نه‌ته‌وه‌یی میسره، له‌ڕێگه‌ی فهیسبووكهوه باس له گرنگیی رۆیشتن ده‌كات كه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ تا چه‌ند پێویسته. ره‌خنه‌یش له‌وانه ده‌گرێ كه ته‌مه‌ڵن و ئاماده‌ییان نییه رۆژانه هیچ نه‌بێت بۆ ته‌ندروستیی خۆیان، 45 خولهك به پێ بڕۆن تا له چه‌ندان نه‌خۆشی دوور بكه‌ونه‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جه‌مال شه‌عبان كه پزیشكێكی میسرییه و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌یمانگه‌ی دڵی نه‌ته‌وه‌یی میسره، له رێگه‌ی فه‌یسبووكی خۆیه‌وه ئامۆژگاری بڵاو ده‌كاته‌وه كه رۆژانه ماوه‌یه‌ك رۆیشتن به پێ، تا چه‌ند سوود به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر رۆیشتن وه‌ك چاره‌سه‌ر به پاره بوایه، نرخی له هه‌موو ده‌رمانه‌كانی تر گرانتر ده‌بوو.
شه‌عبان نووسیویه‌تی، رۆیشتن به پێ سووده‌كانی جیا له دڵ و ده‌ماره‌كانی جه‌سته، هاوكات سوودی زۆری بۆ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی هه‌یه و مرۆڤ له دڵه‌ڕاوكی دوور ده‌خاته‌وه، به جۆرێك رۆژانه ماوه‌ی 45 خولهك رۆیشتن به پێ، بكرێته به‌رنامه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه هیچ پاره‌یه‌كی تێناچێت، بۆیه نابێ مرۆڤ بۆ ئه‌وكاته ته‌مه‌ڵ بێت و فه‌رامۆشی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر رۆیشتن به پاره بوایه، ئه‌وا وه‌ك چاره‌سه‌ر له هه‌موو ده‌رمانه‌كانی تر گرانتر ده‌بوو، بۆیه پێویسته بۆ ته‌ندروستیی خۆتان فه‌رامۆشی مه‌كه‌ن.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه ده‌دات، رۆیشتن به پێ باشترین چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانه، هاوكات سوودێكی تریشی دابه‌زینی كێشه، هه‌روه‌ها له نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و كۆلیسترۆڵت دوور ده‌خاته‌وه، ئه‌ركه‌كانی جگه‌ر و گورچیله و ماسولكه‌كانی دڵ باشتر ده‌كات و پارێزگاری له ته‌سكبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان ده‌كات.
دواتریش ده‌ڵێ هیچ نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی نییه كه پزیشك داوا له نه‌خۆش نه‌كات بۆ چه‌ره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی رۆژانه ماوه‌یه‌ك به پێ بڕوات، خۆ ئه‌گه‌ر رۆیشتن به پێ وه‌ك ده‌رمانه‌كانی تر له‌سه‌ر راچێته بنووسرایه، ئه‌وكات پزیشك یه‌كه‌م ده‌رمان بۆ نه‌خۆش رۆیشتنی ده‌نووسی، چونكه چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ره و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه نابێ مرۆڤ فه‌رامۆشی بكات.