كاری شەوانە و شەكەتی پێوەندییان بە شێرپەنجەوە چییە؟

:: PM:09:58:14/10/2024 ‌

تا ئێستەش شێرپەنجە مۆتەكەیەكە و سەرەڕای پێشكەوتنی زانستی و پزیشكی نەتوانراوە چارەسەرێكی بنبڕی بۆ بدۆزرێتەوە، بۆیە تاكە چارەسەر خۆپاراستنە لەو هۆكارانەی گریمانی هەیە بەوەی رەنگە هۆكاری تووشبوون بن بە جۆرەكانی ئەو نەخۆشییە، توێژینەوەیەك باسی بوونی پێوەندی لە نێوان شەكەتی و كاری شەوانە و ئەو نەخۆشییە دەكات.

بە كورتی توێژینەوەكە باسی ئەوە دەكات كە شەكەتی و كاری شەوانە رەنگە ببنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە لە رێگەی كارتێكردن لە میكرۆبیۆمی ریخۆڵەكان و تێكدانی سەعاتی بایۆلۆجی لەشی مرۆڤ، كاتێك لە تاقیكردنەوە لەسەر مشك دەركەوت، شەكەتی و تێكچوونی سەعاتی بایۆلۆجی دەبنە هۆی پەرەسەندنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە لە رێگەی زیادبوونی هەوكردن و كێشەی ریخۆڵە.

ئەو هۆكارانە، واتە شەكەتی و تێكچوونی سەعاتی بایۆلۆجی و نوستن، بە گۆڕانكاری لە میكرۆبیۆمی ریخۆڵە بەسترایەوە، كە رەنگە ببنە هۆی زیادبوونی هەوكردن، ئەویش ببێتە هۆی پەرەسەندنی ئەو جۆرە شێرپەنجانە، كاتێك لە نەخۆشخانەیەكی چین دەركەوت كە كردنەئامانجی هەندێك لە بەكتریاكانی ریخۆڵە، بەتایبەتی لە تیرەی لاكتۆباسیلۆس، دەبێتە هۆی پەكخستنی گەشەی شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە لەو كەسانەی شەكەتیی درێژخایەنیان هەیە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل