كه‌مێك له‌مه‌وبه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" گوتی، پۆڵاد شێخ جه‌نگی برای لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، گه‌یشتووه‌ته كۆیه و له نزیكه‌وه چاودێری ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كات كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت.
پۆڵاد شێخ جه‌نگی فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی بوو دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی تهمووز، وه‌ك براكانی تری ده‌ركرا، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی هه‌یه و ده‌گوترێت، بافڵ تاڵه‌بانی ترسی زۆری لێی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌ستی شكاندووه، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به بافڵ تاڵه‌بانی گوت، دێمه‌وه ده‌باشان و ده‌ستت ده‌شكێنم.
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی "وشه" گوتی، بۆ له نزیكه‌وه چاودێری كردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت كه هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و پۆلیس ده‌گرێته‌وه، پۆڵاد شێخ جه‌نگی هاتووته كۆیه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌ره‌ی گه‌ل چاوی له‌وه‌یه له‌ناو هێزه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بێنێت و زۆرێكیش به نهێنێ به‌ڵێنیان داوه ده‌نگ به یه‌كێتی ناده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه و ساخته‌كارییه‌ك پۆڵاد شێخ جه‌نگی ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه كردووه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌گوت كه هێزی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه یان نا، تەنیا گوتی هەموو ئامادەكارییەك كراوە هەر پێشێلكارییەك لەلایەن یەكێتییەوە بكرێت.