مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كرد كه كاره‌بای 24 سه‌عاتییان بۆ دابین كراوه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان كه‌وته گفتوگۆ.
هاووڵاتییه‌ك به‌رانبه‌ر مه‌سروور بارزانی دانیشت و پێی گوت، ئه‌و كاره‌بایه زۆر نیعمه‌ته كه هه‌یه، پێشتر دوكانه‌كه‌م له‌به‌ر كه‌می ڤۆلتییه‌ی كاره‌با سووتا، ئێسته بێ كێشه‌م و ده‌رجه یه‌كه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له گفتوگۆكانی دڵخۆش بوو، گوتی" گرنگ هاووڵاتییان رازی بن، هه‌موو كوردستان ده‌كه‌مه كاره‌بای 24 سه‌عاتی".
هاووڵاتییه‌كه زمانێكی شیرینی هه‌ولێری ده‌ڵێ، "براگه‌وره كاره‌بای 24 سه‌عاتی خۆشه، پاره‌كه‌یشی زۆر نییه و هیچ ئامێرێكمان نه‌سووتاوه".
ڤیدیۆكه له خواره‌وه دانراوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆڵان به كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێت و ئه‌وجاره‌یان ده‌چێته سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، كابرا هه‌ر له دووره‌وه ده‌ڵێ، خۆشه‌ویستی هه‌مووان به‌خێر هاتی.
دواتر مه‌سروور بارزانی ده‌پرسێ، ده‌مه‌وێ بپرسم كاره‌بای 24 سه‌عات چۆنه؟ سه‌رتاشه‌كه ده‌ڵێ، پێشتر پاره‌ی پێنج ئه‌مپێر و كاره‌بای موه‌لیده‌م ده‌دا، هه‌مووی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی 110 هه‌زار، ئه‌م مانگه به كاره‌بای 24 سه‌عات 72 هه‌زار دینارمان بۆ هاتووه‌ته.
ئه‌مه چیرۆكی سه‌رۆك وه‌زیرانێك نییه كه له‌ناو خه‌ڵكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵكو مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه كه هه‌موو رێچكه‌كانی شكاند و خزمه‌تگوزاری گه‌یانده هه‌موو كوچه و كۆڵانێكی شاره‌كانی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌چێته ماڵێك كه ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕ له ده‌وری باوكیاندا له‌به‌رده‌م كاره‌بای 24 سه‌عات دانیشتوون و لێیان ده‌پرسێ، رازین له كاره‌بای 24 سه‌عاتی؟ باوكی منداڵه‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، له‌خوای گه‌وره به‌زیادبێ زۆر له موه‌لیده باشتره. ئه‌و پیاوه ده‌ڵێ" جه‌نابی سه‌رۆك قسووری مه‌كه خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نه هه‌مووان".
هه‌ر له‌ناو ڤیدۆیه‌كه‌دا، منداڵێك له په‌نای دیواری ماڵه‌كه‌یان سه‌یری مه‌جلیسی خۆشی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ" وه‌ره".
له چوونه ده‌ره‌وه‌ی له‌و ماڵانه‌دا، خاتوونه‌كانی ئه‌و كۆڵانه رێی لێ ده‌گرن و باوه‌شی پڕ میهره‌بانی به سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی "جگه له گه‌ڕه‌كی شادی كه وه‌ك یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر بۆ قۆناغی ئه‌زموونی پڕۆژه‌كه پێشنیار كرا، له قۆناخی دووه‌م و جێبه‌جێكردنی سه‌رانسه‌ری پڕۆژه‌كه‌دا، له به‌یانییه‌وه گه‌ڕه‌كی نازناز و پاشانیش گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌چنه سه‌ر كاره‌بای 24 سه‌عاتی.
هاوكات له‌گه‌ڵ شاری هه‌ولێر، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ هه‌موو ناوچه و شار و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت. ئێسته‌ش چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له شاری سلێمانی و دهۆك ده‌ستنیشان كراون بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه، بۆیه داوا له ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی كراوه كه هاوكار بن و ڕێكاره‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌وێ و پاشان پارێزگای دهۆك و سه‌رجه‌م كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.