پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شاندی دانوستانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا و ئه‌مڕۆیش سه‌رۆك بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" پارتی دیموكراتی كوردستان شاندی دانوستانی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكهێناوه كه بریتین له هه‌ریه‌كه لە "هۆشیار زێبارى، پشتیوان سادق، ئومێد سه‌باح و دڵشاد شه‌هاب".
هاوكات شاندی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت بریتین له، قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ و نزار ئامێدی و رێواس فایه‌ق و رزگار حاجی حه‌مه.
دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه، تیمی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم.
مه‌سروور بارزانی كه سه‌رۆكایه‌تیی كابینه‌ی ده‌یه‌م ده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌وباره‌یه‌وه گوتبووی، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێویسته به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پێوه‌ر بێت و ده‌نگی هاووڵاتییان پێوه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو بێت.