لەبارەی مەرجەكانی پێشكەش كردنیشەوە بۆ هەر سێ جۆری بڕوانامەكە، وەزارەتی خوێندنی باڵا روونی كردووەتەوە، ئەو پێشکەشکارانی فەرمانبەری حکوومەتن ئەگەر زەمالەی رووسیا بەدەستبهێنن بەڵام مەرج و ڕێنوێنییەکانى ئاماژەپێکراوى خوێندنەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
مەرجەکانى پێشکەشکردن:
1. بەکالۆریۆس:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێویستە لە هیچ داودەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستییان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (80%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئاماژەیش كراوە ئەو كەسانەی پسپۆری ئەندازیاری پێیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانیستییان لە (75%) کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەى وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
2. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە داودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
- پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پێوەندار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
3. دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە داودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پێوەندار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.