نوێترین خزمەت كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت بریتییە لە "پۆرتاڵی كار" بۆ هەر كەسێكی كارخوازە كە دەیەوێت بۆ هەلی كار بگەڕێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پۆرتاڵى کار، ماڵپەڕێکى تایبەت دەبێت بۆ تۆى کارخواز، کە لەلایەن خاوەنکارانە هەلى کارەکان لەم پۆرتاڵەدا دادەنرێن، ڕۆژى یەکشەمی داهاتوو لە کاتى دیاریکراودا ئەم پۆرتاڵە رادەگەیەنرێ و بڵاو دەکرێتەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، تۆ دەتوانین لەم ڕۆژەدا لە کات و شوێنى دیاریکراو سەردانمان بکەیت، تیمەکانمان هەژمارێکى تایبەتت بەخۆڕایی بۆ دروست دەکەن و تۆش دەتوانیت بەشێوەیەکى ئاسان بەدواى کارى دڵخوازى خۆت بگەڕێیت.
پۆرتاڵەكە لە پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر لە پارکى سامى عەبدولڕەحمان دەست بە خزمەتگوزارییەكانی دەكات.