بەپێی زانیاریی سەرچاوە تەناهییەكان، كارمەندێكی عێراقی كاتێ لەناو باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا مامەڵەی ڤیزاكەی ڕەت دەكرێتەوە، ڕاستەوخۆ هەر لەوێدا خۆی دەكوژێت.
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوە تەناهییە عێراقییەكان ڕایان گەیاند، ئەو كارمەندە لە كۆمپانیایەكی سیكویریتی كار دەكات و ویستوویەتی بچێتە ئەڵمانیا، بەڵام كاتێك مامەڵەكەی ڕەت دەكرێتەوە، هەر لە ناو حەوشەی باڵیۆزخانە لە گەڕەكی مەنسوور خۆی دەكوژێت.
بەپێی زانیارییەكان، كەسەكە دۆخێكی دەروونیی خراپدا بووە، ئێستەش بەڵگەكان كۆ كراونەتەوە و هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەی پۆلیسدایە.