یه‌كێتی و فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و حزبه له ناوخۆ و له به‌غداش، به ئامانجی تێكدانی دۆخه‌كه و دروستكردنی پشێوی، به‌رده‌وام چه‌واشه‌كاری كردووه و به‌دوای موزایه‌ده و دروستكردنی كێشه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان. چاودێران پێیان وایه یه‌كێتی له‌ناو حكوومه‌ته‌وه دژایه‌تیی كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات، چونكه خۆی پێ باش نییه و كاره‌كانی حكوومه‌ت به ده‌ستكه‌وتی خۆی نازانێت.
دكتۆر جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن و له‌ناو حكوومه‌تیشن، به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دا نییه حكوومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی نه‌بێت و كاره‌كانی به باشی بكات، ئه‌وانه هه‌رده‌م به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه چۆن چه‌واشه‌كاری بكه‌ن، چۆن گرفت دروست بكه‌ن، چونكه دروستبوونی گرفت و كێشه و قه‌یران له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه دۆخه‌كه ئاڵۆز بێت، نه‌ك ئێسته له رابردووش‌دا هه‌ر به‌وجۆره كاریان كردووه و ناویان ناوه سیاسه‌ت، ئه‌و سیاسه‌ت نییه، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ده‌توانێت كار بۆ تێكدان و سه‌قامگیریی كوردستان بكات.
ئه‌و روونی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش چه‌ندان جار ئه‌وه‌ی باس كردووه، ئه‌مه خواستی هه‌رێمه، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ كات له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی و دروستكردنی كێشه نه‌بووه، به‌ڵام یه‌كێتی كارێك ناكات له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و حكوومه‌ته‌كه‌ی بێت، ئه‌وان له‌ناو حكوومه‌ته‌وه دژایه‌تیی كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه خۆیان پێ باش نییه و كاره‌كانی حكوومه‌تیش به ده‌ستكه‌وتی خۆیان نازانن، كه‌واته ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كێشه هه‌بێت، چونكه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ژین، هه‌وڵی دروستكردنی كێشه ده‌ده‌ن و پێیان خۆشه هه‌میشه ئاڵۆزی و نائارامی هه‌بێت و ده‌هۆڵی خۆیان بكوتن.
هێمن سه‌عید شاره‌زای یاسایی، به "وشه"ی گوت، ناكرێت هه‌ندێ لایه‌ن رۆڵی خراپ بگێڕن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن، چه‌ندان ساڵه به‌غدا ده‌یه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێم لاواز بكات و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت، ده‌بێت هه‌مووان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن مافی كورد بدرێت و به‌رگری له مافه‌كانی كوردستان بكرێت، چونكه هه‌ر دژایه‌تییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌رگریكردن له مافه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم پارێزراو بن، هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت باشتره له‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانی به‌غدا بێت .
ئارام عه‌دنان چالاكی مه‌ده‌نی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند لایه‌نێك پێكهاتووه، كاره‌كانی حكوومه‌ت رۆڵی ئه‌و لایه‌نانه پێشان ده‌دات له‌ناو حكوومه‌تن و حكوومه‌تیان پێكهێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له‌ناو حكوومه‌تن دڵسۆز و ئامانجیان كار و خزمه‌ته، حكوومه‌ت به‌هی خۆیان ده‌زانن، هه‌ر كارێكی باش به هی خۆیان ده‌زانن و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت هی خۆیانه، به پێچه‌وانه هه‌ر پێشهاتێكیش له خه‌می چاره‌سه‌ر ده‌بن و به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌بن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگه نه‌درێت حكوومه‌ت لاواز بێت، به‌ڵام كه لایه‌نێك به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی نه‌كرد، مانای وایه حكوومه‌ت به‌هی خۆی نازانێت.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه هه‌رێم و به‌غدا رێك بكه‌ون، نانی تێدایه بۆ خۆیان، ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و خه‌تاكه بخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم، خۆیان كارێكی باشیان نییه و كارێك ناكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و كوردستان بێت، به‌ڵكو هه‌ر خه‌ریكی پیلاندانانن.
وشه/ تایبه‌ت