هه‌نار و چه‌ند خۆراكێكی‌ تر رووبه‌ڕووی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌بنەوە

:: PM:05:25:09/11/2024 ‌
له‌م دواییانه‌دا زۆرێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان پێوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه‌ و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا هۆشیاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی پسپۆڕان پشتڕاستیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ دژه‌ئۆكسێنه‌ر ده‌توانن به‌رگریی له‌ش به‌هێز بكه‌ن.

1- زه‌نجه‌فیل
ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زه‌نجه‌فیل و لیمۆ و هه‌نگوین، ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ چەندان جۆر شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ئۆكسانییه‌وه‌ كه‌ ڕێگری له‌ گه‌شه‌كردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات. 
زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌شداره‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان، هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌ ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، كۆم، سییه‌كان، مه‌مك، پێست و په‌نكریاس.

2- سیر
سیر سوودی زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌. 

3-  ته‌ماته‌
ته‌ماته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ كه‌ دژه‌ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه‌ و یارمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش و پاراستنی خانه‌كانی له‌ش له‌ تێكچوون، بۆیه‌ ته‌ماته‌ به‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین A و ڤیتامین C و ڤیتامین E بۆیه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ له‌ پاراستنی له‌ش له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌وانه‌ شێرپه‌نجه‌.

4- هه‌نار
هه‌نار به‌ یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ داده‌نرێت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ئۆكسێنه‌ر، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م میوه‌یه‌ هه‌روه‌ها تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ فینۆل و فلاڤۆنۆید و ئه‌نتۆسیانین و تانینی تێدایه‌ و یارمه‌تی به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش ده‌دات.

ئه‌و خۆراكانه‌ی تر كه‌ به‌شدارن له‌ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌
میوه‌ی وشككراوه‌
گه‌نمه‌شامی
شیری باده‌م
گوێز
زه‌یتی زه‌یتوون
بژارده‌
پیاز
ئه‌ڤۆگادۆ
مۆز
ترێ
شووتی


وشە - وشه‌