زۆر دابنیشیت چیت بەسەر دێت؟

:: PM:08:01:15/11/2024 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەسەر شێوەژیانی خەڵكی كراوە، ئاماژەیەكی سەیری تێدایە ئەوەیش بریتییە لەوەی، ئەوانەی لە دۆخێكی سەقامگیر و ڕۆتینێكی دووبارەی ڕۆژانەن و گۆڕانكاری بەسەردا ناهێنن، زیانی تەندروستیی زۆر زیاترە لەوەی پێشبینی دەكەین، بەڵكوو ئەوانەی شێوەژیان و ڕەفتاری ڕۆژانەیان ناسەقامگیرە و گۆڕانی زۆری تێدایە، لە ڕووی تەندروستییەوە زۆر باشترن.

لە توێژنەوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، خەڵكی بریتانیا حەفتانە 60 سەعات دانیشتوون، ئەمەش كاریگەرییەكی خراپی خستووەتە سەر خۆراك و تەنانەت بەهۆی ئەم زۆر دانیشتنەوە، دەنگە جەستەیان دەگاتە قۆناغی پیری.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بریتانی بڵاوی كردووەتەوە، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر، کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی شەکری خوێن و تێکچوونی چەوریی لەش دروست دەكات، ئەمەش بەپێی لێكۆڵینەوەی زانایانی زانکۆی کۆلۆرادۆ (UC) كە بۆیان دەرکەوتووە، تا زیاتر کەسەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر دابنیشن، نیشانەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و میتابۆلیکەکانیان بەهێزتر دەبن.

تیمێکی بەشی كرۆمۆسۆم و جینۆمیک و بایۆئینفورماتیک لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بەدواداچوونیان بۆ سەعاتەكانی دانیشتن و وەرزشی هەفتانەی هەزار و 327 بەشداربوو کردووە كە  تێکڕای تەمەنیان 33 ساڵ بووە. لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، بە تێکڕا هەفتانە 60 سەعات دانیشتوون.

وەك توێژەران ئاماژەی بۆ دەكەن، ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زیاتر دانیشتوون، ڕێژەی بارستەی جەستەیان بەرزترە و مەترسییەکانی دیکەی تەندروستییان هەیە، تەنانەت لەکاتی جێبەجێکردنی کەمترین ڕێنماییە پێشنیار کراوەکان کە نزیکەی ٢٠ خولەک لە ڕۆژێکدا وەرزشی مامناوەند بکەن، ڕەنگە دانیشتن بە هەمان شێوەی دانیشتن زیانبەخش بێت.

ئیمانوێل ستاماتاکیس، پرۆفیسۆری چالاکیی جەستەیی لە ئوسترالیا، لە توێژینەوەیەکدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە وەستان مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵ کەم ناکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر تەندروستی بەرز ناکاتەوە، و لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە سووڕی خوێن زیاد بکات نەخۆشیەکان."


وشە - وشه‌