لە سلێمانی شەڕە و بریندارێكی زۆر هەن

:: PM:01:06:05/12/2024 ‌
كەمێك پێش ئێستە بەبێ‌ هیچ هۆكارێكی زانراو، لەناو قوتابیانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەبێتە شەڕ و تا ئێستە زیاتر لە پێنج بریندار هەیە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی كانوونی یەكەم، لە ناو یەكێك لە ناوەندە باڵاكانی خوێندن لە شاری سلێمانی، شەڕێكی گەورە ڕووی دا.

ئەوەیش زانراوە، ژمارەیەكی زۆر قوتابی بریندارن ‌و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، تا ئێستە باس لە بوونی پێنج بریندار دەكرێت.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو بوونەتەوە، شەڕەكە ئەوەندە قورس بووە، پاسەوانانی زانكۆكە نەیانتوانیوە كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن، یەكێك لە بریندارەكان بەچەكوش لە ناوچەوانیان داوە و لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێریدایە.



وشە - رامیار جەواد