لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئاشكرا بووە، سووتاندنی مۆمی بۆندار، زیانی زۆر لە جگەرە خراپترە، بەهۆی ئەو تێكەڵە مادە كیمیاییەی تێدایە، لەوانە گازە ژەهراویەکانی وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، دووەم ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین، ئەمە جگە لەوەی کە هەڵاوسانە پێکهاتە ئۆرگانییەکان.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی بڵاوی کردەوە، ئەم مادانە دەتوانن ببنە هۆی پیسبوونی هەوای ناوماڵ و کۆئەندامی هەناسەدان دەخاتە مەترسییەوە، ئەمەش ئەگەر لە ماڵێكدا ببێتە نەریت، دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجەی سییەکان و هەوکردنی درێژخایەنی بۆرییەکانی هەناسە.
ئەنجامەکان دەریان خستووە کە چالاکییەکانی وەک سووتاندنی مۆم و جگەرەکێشان و گیرانی دەرچەی هەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی چڕیی تەنۆلکە وردەکان و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا.
هەروەها توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، مۆمی بۆندار ئاستی گەردیلە وردەکان بەرز دەکاتەوە بۆ ١٥ هێندەی ئەو سنوورەی کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دیاری کردووە.