مامۆستایه‌كی ئاینی رای گه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆیان، ژن زیاتر په‌نا بۆ جادوو و نوشته ده‌به‌ن و ئه‌و ده‌ڵێ، ژن و پیاو هه‌بوون پێكه‌وه سه‌ردانی جادووگه‌ریان كردووه و نوشته‌یان له یه‌كتر كردووه.
عه‌لی تاهیر پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی بارۆ گه‌ردی له هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژن كێشه‌ی زۆره و وه‌ك توێژێكی سته‌ملێكراو خۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، بۆیه زیاتر په‌نا بۆ نوشته و جادوو ده‌به‌ن.
زیاتر گوتی، 75%ی نوشته و جادووی ئێسته بۆ عاشقایهتییه و بۆ ئه‌وه‌ی كچ و كوڕێك به‌یه‌ك بگه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی خێزانێك تێك بدرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێته به نوشته و جادوو ئه‌و مه‌لایه گوتی، ئه‌وه‌ی تا ئێسته بیستوومانه به ده‌فته‌ر دۆلار به نوشته دراوه بۆ عاشقایه‌تی و دڵداری. ئه‌و چیرۆكی ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه سوتفه‌ی كردووه ژن و پیاو چوونه‌ته لای جادووگه‌ر و نوشته‌یان له یه‌كتر كردووه، نوشته‌ی دژهیهكیان به‌كار هێناوه و به هه‌زار دۆلار كردوویانه.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان له ئاینی ئیسلام، بۆیه پێویسته مامۆستایانی ئاینی خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه و چیتر په‌نا بۆ ئه‌و شتانه نه‌به‌ن، چونكه شتێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌تاڵ بێت هه‌ر به‌تاڵه.