داستان عوسمانی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له گه‌ڕه‌كی سابوونكه‌ران له دایك بووه، ده‌ر‌چووی زانكۆی سلێمانییه له كۆلێجی هونه‌ره جوانه‌كان له به‌شی موزیك، ماوه‌ی سێ ساڵه مامۆستایه له زانكۆی سلێمانی و 17 ساڵیشه سه‌رقاڵی فێربوونی ئامێره ریتمییه‌كانه، ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ''وشه'' ده‌ڵێت، نۆ ساڵی له لای ئه‌حمه‌د عیسا مورادی ناسراو به ئه‌حمه‌د خاك، فێری ژه‌نینی ئامێره‌كه بووه و به‌شداریی سه‌تان به‌رنامه و كۆنسێرت و فێستیڤاڵ و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی كردووه.
هۆكاری بوونت به ژه‌نیار پێوه‌ندیی به چی هه‌بوو؟
له سه‌ره‌تای منداڵیمه‌وه خولیای موزیك بووم و ئامێری ده‌فم هه‌ڵبژاردووه و دواتریش له رێی خوێندنه‌وه، زیاتر تواناكی خۆمم له‌گه‌ڵ به ئه‌كادیمیبووندا تێكه‌ڵ كردووه .
چۆن بوو له‌و هه‌موو ئامێره ده‌فت هه‌ڵبژارد؟
ئاشنابوونم به ئامێری ده‌ف ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بینینی هه‌ندێك منداڵ له گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان كه ئامێری ده‌فیان له شاندا بوو و ده‌چوون بۆ راهێنان له‌و شوێنه‌ی دواتر بوومه‌وه به مامۆستای ئامێری ده‌ف تێیدا، ئیتر له‌و كاته‌وه حه‌ز و خولیای فێربوونم لادروست بوو بۆ ئامێری ده‌ف و هه‌ستم كردووه ئامێرێكه ده‌توانم تواناكانی خۆمی تێدا ده‌ربخه‌م .
بۆچی زۆر كه‌س پێیان وایه ئامێری ده‌ف ئامێرێكی موزیكی هونه‌ری نییه؟
خۆم یه‌كه‌م جاره گوێم له‌و جۆره پرسیاره ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هات و كه‌سێكیش ئه‌م بڕوایه‌ی له‌لا دروست بێت، به بڕوای من بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م ئامێره به شێوازێكی هاوبه‌ش له بابه‌ته ئاینییه‌كاندا له كۆڕی زیكر و ته‌كیه و خانه‌قاكاندا به‌كار هاتووه و ئێسته به‌كار دێت .
تاچه‌ند گرنگه موزیكژه‌ن ئه‌كادیمی و زانستی بێت؟
زۆر گرنگه موزیكژه‌ن به شێوازی ئه‌كادیمی و زانستی ئامێره‌كه‌ی خۆی بژه‌نێت و فێر بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دنیای موزیك دنیایه‌كی قووڵه و ژه‌نیار ناتوانێت ته‌نیا به شێوازێكی گوێبیستی سه‌ماعی فێری موزیك بێت ئه‌گه‌ر فێریش بێت، ده‌توانێت له مه‌ودایه‌كی دیاریكراودا كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجام بدات.
توانیوتانه له رێگه‌ی موزیك چ په‌یامێك بگه‌یه‌نن؟
موزیك په‌یامێكی ئاشتیی هه‌یه به‌بێ جیاوازی له ره‌گه‌ز و ئاین و نه‌ته‌وه، ده‌توانین بۆ كاری زۆر جوان به كاری بێنین، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا یاخۆ گرووپه‌كه‌مدا، چه‌ندان جار بۆ لابردنی خه‌می سه‌رسیمای نه‌خۆشییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، هه‌روه‌ها بۆ منداڵه چاو گه‌شه‌كان ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه بێبه‌ش بوون له بینینی پرچی جوانیان، چه‌ندین چالاكیی هونه‌ریمان بردووه‌ته‌وه ناو خه‌سته‌خانه‌كان .
خۆت شاره‌زاییت له چه‌ند ئامێری موزیك هه‌یه و ده‌توانی بیژه‌نیت جگه له ئامێری ده‌ف؟
ئامێره‌كانی ده‌ف ته‌پلی كوردی، تومبه‌كی ئێرانی و ده‌هۆڵ و دایره، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه موزیكه‌ی كه من كاری تێدا ده‌كه‌م، شێوازێكی نه‌ریتییه وه‌ك ئامێره‌كانی، كاخون، ده‌ربوكه، كۆنگا، بانگوز و شه‌یكه‌ر وه‌ك ئامێره‌كی لاوكی ده‌یانزانم هه‌روه‌ها له كاره هونه‌رییه‌كانم به كاریان دێنم.
گه‌نجانی ئێسته تاچه‌ند عاشقی موزیكن و له هه‌وڵدان بۆ فێربوونی ئامێری موزیك؟
به‌بڕوای من گه‌نجان زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان فێری موزیك بن، هه‌رچه‌نده له بواره‌كه‌شدا نه‌بن و وه‌ك حه‌ز و خولیایه‌ك له پاڵ بواره‌كه‌ی خۆیاندا، له ناوه‌نده ئه‌كادیمی و فێرگه موزیكیه‌كاندا فێری ئامێری دڵخوازی خۆیان ده‌بن .
تاچه‌ند ده‌ڕوانیته موزیكه جیهانییه‌كان؟
به‌شێوازێكی باش له موزیكه جیهانییه‌كان ده‌ڕوانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر دنیایه‌كی قووڵه و پێویست ده‌كات ژه‌نیار زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر موزیكه جیهانییه‌كان.
چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كت تێدا هه‌بێت ده‌بیته موزیكژه‌نێكی به‌توانا؟
پێویست ده‌كات مرۆڤ خۆی تایبه‌تمه‌ندیی موزیكی تێدا بێت و حه‌ز و خولیای بۆ موزیك هه‌بێت و دواتر بتوانێت داهێنان له بواره‌كه‌ی خۆیدا بكات .
موزیك فێری چیت ده‌كات؟
موزیك فێری ئه‌وه‌ت ده‌كات ئه‌و هه‌ست و ده‌ربڕینانه‌ی كه نا‌توانیت به شێوازێكی زاره‌كی ده‌ری ببڕی، له رێگه‌ی موزیك و ئامێره‌كانی ده‌ستمان ده‌ری ده‌بڕین .
وه‌ك ده‌ڵێن مامۆستا هاوكار نییه بۆ قوتابیه‌كانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌واویان كرد، هونه‌ر ببێته حه‌زێك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن وازی لێ بێنن و به‌رده‌وام بن، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
نه‌خێر راست نییه، چونكه ئێمه گه‌نجێكی زۆر ده‌بینین له دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگه و كۆلێژ، سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری خۆیانن و چه‌ندان كه‌سی تر ده‌بینین كه پێشتر ژه‌نیار نه‌بوون له په‌یمانگه یان كۆلێژ، فێری ژه‌نین بوون و ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له كاری هونه‌ری خۆیان، به بڕوای من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری نین، له دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگه و كۆلێژ له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان بۆ فێربوونی موزیك هه‌وڵیان نه‌داوه .
وه‌ك مامۆستا تاچه‌ند ده‌توانن له كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان هاوكار بن بۆ دروستكردنی هونه‌رمه‌ند؟
مامۆستا ده‌توانێت پێشانده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رێگه‌یه‌كی فێربوون پێشانی خوێندكار بدات، به‌ڵام تا ئێسته‌یش دنیایه‌كی ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوو نییه كه ئێمه بتوانین وه‌ك مامۆستا ئه‌وه‌ی له مێشكماندایه له رێگه‌ی میمۆرییه‌كه‌وه وه‌ك كۆمپیوته‌ر، بیگوازینه‌وه بۆ مێشك و جه‌سته‌ی خوێندكاره‌كان، بۆیه ده‌بێت خوێندكار خۆی به شێوازێكی چڕ‌وپڕ له ژێر سه‌رپه‌رشتیاری مامۆستاكه‌یدا راهێنانه‌كان بكات و خۆی پێ بگه‌یه‌نێت.
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق