ئاشكرا بووه كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ناو زیندانییه ئازادكراوه‌كانی سووریایه، كه ئه‌مڕۆ گرتووخانه‌كه‌یان شكاند و هاتنه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌ڕی دژی داعشدا بێسه‌روشوێن بوو، له یه‌كێك له زیندانه‌كانی سووریا ئازاد كرا.
پێشمه‌رگه‌كه ناوی عیسا عه‌بدوڵا خدر زێبارییه و دانیشتووی دینارتایه له ئاكرێ.
له ساڵی 2014 له سنووری پارێزگای مووسڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه‌وتووه‌ته ده‌ست گرووپه چه‌كداره‌كان و به‌ره‌و سووریا براوه، له‌وێ كه‌وتووه‌ته ده‌ست سوپای سووریا و خراوه‌ته زیندانه‌وه.
دوای ڕووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌ناو یه‌كێك له زیندانییه‌كانی سووریا ئازاد كرا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گرتنی دیمه‌شق، رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا راگه‌یه‌نرا، هێشتا لێكه‌وته‌كان ماون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به گرتووخانه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌یان چیرۆك له داهاتوودا دروست ده‌بن.