حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كه‌وتنی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار لە سووریا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، گۆڕانكاریی خێرا و كه‌وتنی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری سووریا، سه‌رده‌مێكی نوێی هێناوه‌ته كایه‌وه.
"ڕێز له بڕیار و ئیراده‌ی خه‌ڵكی سووریا ده‌گرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و دیموكراتیك و سه‌قامگیر بێت و مافی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا ده‌ڵێ.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، به‌بێ شه‌ڕ و به گرتنی دیمه‌شق له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، رژێمی ئه‌سه‌د كه‌وت.