دوای حەوت ساڵ مقەست لە سكی نەخۆشێك دەرهێنرا

:: PM:06:31:09/12/2024 ‌

پزیشكان بە سودفە بۆیان دەركەوت كە مقەستێكی گەورەی 16 سانتیمەتری لە ناو سكی نەخۆشێكە، حەوت ساڵە ئەو مقەستە لە ناو سكیەتی و هەستی پێی نەكردووە، ئەو بۆ سەرئێشە چووەتە لای پزیشك و بوونی مقەستەكە لە ناو سكی ئاشكرا بووە.

فاتیمە كالايی تەمەن 36 ساڵ، بەهۆی سەرئێشەوە سەردانی نەخۆشخانەی كەهرمان مەرعەشی لە باشووری توركیا كردووە، پزیشك داوای گرتنی وێنەیەكی تیشكیی "ئێم ئار ئای" لێ كردووە، ئەو پێی گوتوون كە پێشتر بەهۆی ئازاری لای راستی لەشی ئەو جۆرە وێنەی بۆ گیراوە، كاتێك بەر لە حەوت ساڵ لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت نەشتەرگەریی لابردنی كیسی هێلكەدانی بۆ كراوە، بۆیە داوایان لێی كردووە سەردانی هەمان ئەو پزیشكە بكات كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ كردووە.

كە سەردانی پزیشكەكەی كردووە، وێنەیەكی تیشكی سینی بۆ سكی گرتووە و بۆی دەركەوتووە كە مقەستێك لە سكی هەیە، بەڵام بە ژنەكەی نەگوت، رێنوێنی پێ داوە كە دەبێت نەشتەرگەرییەكی تری لە هەمان شوێن بۆ بكات، هەوڵی داوە قەناعەتی پێ بكات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، بۆ دەرهێنانی مقەستەكە و راستكردنەوەی هەڵەكەی بێ ئەوەی ژنەكە بزانێت.  

بەڵام فاتیمە گومانی لە قسەی پزیشكەكە كردووە و پەنای بۆ نەخۆشخانەیەكی حكوومەتی بردووە و لەوێ دوای گرتنی وێنەیەكی تیشكی سینی، دەركەوت مقەستێكی گەورە لە سكیدا جێ ماوە، بۆیە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە بۆیان دەرهێنا، دوای ئەوە ژنەكە و هاوسەری سكاڵای یاساییان لە دژی پزیشكەكە تۆمار كرد. 









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل