چەند رۆژێك لەمەوبەر، بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە "وشە"ی گوت كە لە ئێرانەوە فاسۆڵیای تەڕ هاورده كراوه كه مه‌ترسیداره، و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینی زانستی، ژنی دووگیان بیخوات منداڵه‌كه‌ی له‌بار ده‌بات و هۆكارێكیشە بۆ شێرپەنجە.
لەمبارەوە ئەمشەو، یەكشەم 15ی كانوونی یەكەمی 2024، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان ئاشكرای كردووە، ئەو مادە خۆراکییانەی نیتراتیان زۆر تێدایە و هاوردە دەکرێن، بەشێکی زۆریان ئەو مادانەن لە "خەتە فرییەکانی" ئیدارەی یەکێتی و باری بە چوار هەزار و پێنج هەزار دۆلار داخل دەکرێن لە سنوورەکانەوە.
رۆژی سێشەمی رابردوو "10ی كانوونی یەكەم" حاجی سه‌روه‌ر به‌رپرسی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌و فاسۆڵیا ته‌ڕه له ئێرانه‌وه بازرگانان هاورده‌یان كردووه، له ماوه‌ی چه‌ندان رۆژی رابردوودا به ده‌یان تۆن له‌و فاسۆڵیایه هاورده كراوه و له بازاڕه‌كان ساغ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له تاقیگه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی پشكنین بۆ ئه‌و فاسۆڵیا ته‌ڕه كراوه، ده‌ركه‌وتووه زۆر مه‌ترسیداره و ماده‌یه‌كی كوشنده و ژه‌هراویی تێدایه به ناوی نیترات، خۆی ده‌بێت له 30 زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام دوو هه‌زاره.
ماده‌كه زۆر مه‌ترسیداره و به‌پێی زانستی خۆراك ئه‌گه‌ر ژنێكی دووگیان ئه‌و فاسۆڵیایه بخوات، منداڵه‌كه‌ی له‌بار ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكاری شێرپه‌نجه.
بەپێی گێڕانەوەی شایەدحاڵەكان، جووتیارێک لە پارێزگای کرماشان پەتاتەی چاند بوو. لیژنەی تەندروستی هاتبوونە کێڵگەکەی پەتاتەکانیان پشكنیوە، بە جووتیارەکەیان گوت پەتاتەکان زیاد لە ئاستی پەسەندکراو گەورە بوون و ئەوەندە ڕێژەی نیتراتەکەیان زۆرە، بە کەڵکی خواردن نایەن، ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی خەمتان نەبێت، ئەم بەرهەمە بۆ ناوخۆ نییە، دەینێرین بۆ عێراق.