راگەیەنراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

:: PM:05:50:05/01/2025 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، كە ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنی تیرۆریستانیان ئەنجام داوە. 

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەكە، لیوای 18ی پیادە لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەكانی كەندێناوە، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە سنووری چالاكیی لیوا ئەنجام دا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، گومان دەكرا چەكدارانی داعش جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانەدا.

هەروەها باس لەوە كراوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا تەواوی ناوچەی دیاریكراو كێوماڵ كرا و گەڕان و پشكنینی بۆ ئەنجام درا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم