سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی كۆبوونه‌وه، تاوتوێی چه‌ند پرسێكی پێوه‌ست به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری پێوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ئاماده‌ی بوون، تاوتوێی فراوانتركردنی كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا، له بواره‌كانی پێوه‌ندیدار به دامه‌زراندن و پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری ڕێكخراوه‌یی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی، ڕێكخستنه‌وه‌ی ناونیشانه وه‌زیفییه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ی هونه‌ری به چه‌ند یاسای پێوه‌ندیدار به بواری ڕاژه‌ی گشتی كرا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتیی فیدراڵی ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانی ده‌ربڕی بۆ ته‌رخانكردنی نزیكه‌ی 700 پله‌ی وه‌زیفیی تر، به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره 13 ی ساڵی 2023، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه دانیشتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن.
هه‌روه‌ها هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی گرفته داراییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم به پێویست زانرا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌تر خه‌رج بكرێت، بوار به دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق، له پرۆسه‌ی دامه‌زراندن سوودمه‌ند بن.