بۆ رێوڕەسمی وەرگرتنی سەرۆكایەتیی گرووپی "77 و چین" فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە نیویۆرك.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رای گەیاند، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، گەیشتووەتە نیویۆرك بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی سەرۆكایەتیی گرووپی "77 و چین" بۆ ساڵى 2025 لەلایەن عێراقەوە.
27ـی ئەیلوولی 2024، لەمیانی كۆبوونەوەی ساڵانەی گرووپی (77 و چین) كە بە بەشداریی فوئاد حوسێن لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك لە ئەمەریكا بەڕێوە چوو، بڕیار درا بە هەڵبژاردنی عێراق بۆ سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی 49 گرووپەكە لە ساڵی 2025ـدا.
گرووپی(77 و چین) یەكێكە لە گەورەترین گرووپە نێودەوڵەتییەكان لەناو نەتەوە یەكگرتووەكان، كە 134 وڵات تێیدا ئەندامن.