فرانك هو گربیتس فەلەكناس و بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی، هۆشداریی لە بوومەلەرزەیەكی بەهێزی بڵاو كردەوە و دەڵێت، كارەسات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو دەدات و پێشبینی وایە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێز لە ناوچەكە هەیە.
دەشڵێت بوومەلەرزەكە پێوەندی بە هەسارەكان هەیە كە لە نێوان 20ـی شوبات بۆ 27ـی شوبات روو دەدات.
لەبارەی ئەو شوێنانەی كە ئەگەری هەیە بوومەلەرزەی بەهێزیان تێدا روو بدەن، ئەو زانای هۆڵەندییە دەڵێت، لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ئەگەری ئەوە هەیە بوومەلەرزەی گەورە ڕوو بدات، ئێستە چالاكیی گڕكانەكان لە ئەسیوبیا هەیە كە چالاكیی بومەلەرزەیی مامناوەندە.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەشی ڕۆژهەڵاتی توركیا و باكوری ئەنادۆڵ، دەكرێت لەوێشدا زیادبوونی بومەلەرزە هەبێت، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت لە هەفتەی داهاتوو بە هەر شێوەیەك بێت لە ئامادەباشیی زیاتردا بن.
دەشڵێت، ئەگەر هەیە لە ئێران بوومەلەرزە بە گوڕی 6 یان 7 ڕوو بدات كە ئەمە زۆرجار ڕوو نادات، بەڵام ئەگەر لە ئێران بن، بە هەمانشێوە دەبێت ئاگاداری زیاتر بن.