سزای سێدارە بۆ باوك و زڕدایكی "مەنار" دەرچوو

:: PM:08:47:25/01/2025 ‌
دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/كەرخ، حوكمی سێدارەی سەپاند بەسەر ئەو باوك و زڕدایكەی كە بە رێگەیەكی وەحشییانە لە تەمووزی پارساڵدا كچە نۆ ساڵەكەیان كوشت. 

وەك لە بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراوی دادگادا هاتووە کە لە 14ی ئەم مانگە دەرچووە و ئەمڕۆ شەموو لە دەزگا میدیاییەكانی عێراقدا بڵاو بووەتەوە، هەر یەك لە باوك و زڕدایكی منداڵەكە بەپێی ئەحكامەكانی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگا بڕیاری دا بە سێدارە بۆ ئەو باوكەی كە بە یارمەتی ژنی دووەمی منداڵەكەی خۆی بە ئەشكەنجە كوشت. 

ساتی رووداوەكە، میدیا عێراقییەكان لە پۆلیسەوە گواستیانەوە، كچێكی تەمەن نۆ ساڵ بە ناوی "مەیار" لە 19ی تەمووزی ساڵی 2024 لەلایەن باوكییەوە بە "ماسیحە" بە توندی لێی دراوە و كەوتووەتە سەر زەوی. 

دواتر بەم گەرمایەی تەمووز مەیار لەژێر گەرمای بەتێنی هاوینی بەغدا ماوەتەوە تا مردووە و پێش ئەمەیش چای بەسەردا رژێنراوە و سووتێنراوە.


وشە - پۆڵا مەحموود