دایكێک كۆرپەكەی بە دەستی خۆی دەخنكێنێت

:: PM:06:57:31/01/2025 ‌

لە ڕووداوێكی كەموێنە و سەیردا چونكە هەردەم دایكان بەرانبەر كۆرپەكانیان میهرەبانن، بەڵام دایكێك لە وڵاتی میسر، كۆرپە دە مانگەكەی بە دەستی خۆی دەخنكێنێت و بیانووەكەشی چاوەڕواننەكراوە.

هێزە تەناهییەكانی شاری مەنوفیە لە وڵاتی میسر بڵاویان كردەوە كە لە نەخۆشخانەی "شەبین ئەلكوم" لاشەی منداڵێكی 10 مانگ دانراوە، دوای ئەوەی بەهۆی خنكانەوە لەناو حەوزی ئاو لە گەرماوی ماڵەكەیاندا بەدەستی دایكی خنكێندراوە.

پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵ دایكەكەدا، ددانی پێدا ناوە كە خۆی كۆرپەكەی كوشتووە و بیانووەكەشی ئەوە بووە، نەیویستووە منداڵ بخاتەوە، بۆیە پێی باش بووە پیش ئەوەی گەورە ببێت نەجاتی بدات.

دایكەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو پێشتریش هەوڵی كوشتنی منداڵەكەی دابوو، بەڵام لە هەوڵەكانی پێشتری ڕزگار بووە، تا دواجار بیری لەوە كردووەتەوە بیخاتە حەوزێكی ئاوەوە تا دەخنكێت.

باوكی منداڵەكە دەڵێت، پێشتر هەندێ جێی شینبوونەوەی لە جەستەی منداڵەكەیدا بینیبوو، بەڵام هەرگیز ئەوە نەچووبوو بە خەیاڵیدا كە ژنەكەی وای كردبێت.



وشە - تایبه‌ت