بەهۆی گەندەڵی لە دامەزراندن، خۆپێشاندان سێ پارێزگای عێراق گرتەوە و هاووڵاتییان ڕازی نین بەو دۆخەی لە شارەكانیاندا هەیە و دەڵێن گەندەڵی هەیە.
ئەمڕۆ یەكشەم لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەسرە و زیقار و بەغدا، خۆپێشاندان دەستی پێ كرد، هاووڵاتییان لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكانیان خۆپێشاندانیان كرد و داوای دامەزراندن دەكەن.
هاووڵاتییان باسیان لەوە كردووە، لەلایەن حكوومەتی خۆجێییەوە 41 هەزار پلەی وەزیفیی دامەزراندن هەبووە، بەڵام بە گەندەڵی پڕ كراونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ هیچ كێبەركێیەكی زانستی و هەڵسەنگاندن.
خۆپێشاندەران داوایان لە دەستەی دەستپاكیی كردووە، بەخێرایی ڕێوشوێنی گرێبەستەكانیان چارەسەر بكات و دوور بێت لە پشكپشكێنە و خزمایەتی.
ئەو دامەزراندنە بۆ رزگاركردنی خەڵكی هەژار بووە، بەڵام خەڵك دەڵێن، ئەوە بۆ پەردەپۆشكردنی چەندان گەندەڵیی تر كراوە نەك دامەزراندنی خەڵكی هەژار.