نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم، ژنێك لە سنووری چەمچەماڵ هاتە كوشتن. بۆ كوشتنەكەی چەقۆ بەكار هاتووە، بەڵام تا ئێستە هیچ كەسێك لە سەر ئەو تاوانە نەگیراوە.
تەمەنی 34 ساڵە
لەنیا ئەحمەد ناوی ئەو ژنەیە كە كوژراوە، ئەو لە ساڵی 1991 لە دایكبووە، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە نیا قوتابی ماستەرە و خێزاندارە.
هەندێك لە سەرچاوەكانی "وشە" دەڵێن، دوو منداڵی هەیە/ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە".
بەرگری لە خۆی كردووە
هەمان سەرچاوە ئەوەی بۆ "وشە" باس كرد كە تاوانەكە لە ناو ماڵەكەی خۆیدا رووی داوە لە گەڕەكی سەرشەقامی چەمچەماڵ، چەقۆ لە ملی دراوە جیا لەوە بەگوێرەی بینینی تەرمەكەی پێدەچێ كە لەنیا بەرگری لە خۆی كردبێت پێش ئەوەی تاوانەكەی بەرانبەر بكرێت.
تۆمەتبارەكە ناسراو
رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ، بە "وشە"ی گوت، لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو تاوانە بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوون بە كۆتایی.
دووپاتی كردەوە كە هێزە تەنیانییەكان لێكۆڵینەوەی ورد لەو تاوانە دەكەن و تاوانبار بە سزای خۆی دەگات، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەسەر تۆمەتبارەكە رانەگەیاند.
جێی ئاماژەیە كە تا ئێستە هیچ كەسێك لەسەر ئەو كەیسە نەگیراوە، بەڵام تۆمەتبارەكە دەناسرێتەوە دەگیرێت.
ئەوەی جێی بیرهێنانەوەیە كە شەوی رابردوویش لە سلێمانی تەرمی ژنێك لای مزگەوتی رەحمان دۆزرایەوە و دەگوترا كە هەفتەیەكە هاوسەرگیری كردووە.